بایک باس لە داگیرکاریی و پیلانەکانی دەوڵەتی تورک دەکات

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە ئاماژە بە گرنگیی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەم سەردەمە دژی داگیرکارییەکان دەکات و تیشک دەخاتەسەر داگیرکارییەکانی تورکیا لە باکور و باشوری کوردستان و باکوری سوریا، دەشڵێت: دەوڵەتی تورک ماددەی هۆشبەر و لە شفرۆشی لە کوردستاندا بڵاودەکاتەوە.


جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی فوراتنیوز، باسی لە شەڕی ئاکەپە – مەهەپە لەدژی گەلی کورد، هەڕەشە و هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باشووری کوردستان و بەرخۆدانی گەل لەدژی هێرشەکان کردووە.

دەقی بەشی یەکەمی قسەکانی هاوسەرۆکی گشتی کەجەکە بەمشێوەیەیە:

وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی نەتەوە دەوڵەت دروستبکات، سیاسەتی لەناوبردنی لە دژی گەلان پەیڕەوکرد، دوای گەلی ئەرمەن، پۆتنووس، ئاشوری و سوریانی، هەوڵیدا گەلی کوردیش لەناوببات، بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەی بگات پێویستە گەلی کورد لەناوبچێت، ئەو سیاسەتە ئەمڕۆ لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، هەمان سیاسەتە، لە بەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ دەستی لە سیاسەتی داگیرکەری، فاشیست و قڕکردن وەردا، دەوڵەتی تورکیا هەوڵیدا هەموو شتێکی کورد و کوردستان لەناوببات، ڕێبەر ئاپۆش لە ئیرادە، ناسنامە و نرخەکانی گەلی کورد و کۆمەڵگای گەلی کوردی دروستکرد، ئەمەش لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە قبوڵنەکرا، لەبەرئەوەش لەدژی ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتێکی تایبەت پەیڕەوکرا، پیڵانگێڕی نێودەوڵەتییان لەبەرئەوە ئەنجامدا و سیستمی ئیمراڵیان دروست کرد، بە سیاسەتێکی وەحشیگەری لە هەموو لایەکەوە گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ دادەنێن، واتە تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەنەوە، دەڵێن، ئەگەر تو نەبویتایە، کۆتاییمان بە کورد دەهێنا، بەڵام رێگەت نەدا بە ئامانجەکەمان بگەین، سیاسەتی گۆشەگیری و وەحشیگەری بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، هەمان سیاسەتە کە لەدژی گەلی کورد بەڕیوەدەبرێت، پێویستە گەلەکەمان ئەوە باش ببینێت، تا گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەبێت، تەندروستی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، ئەو سیاسەتەی کە دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات و ژن، گەنج، کەسایەتی ئایینی، سیاسەتمەدار، سەرۆک شارەوانیەکان دەکاتە ئامانج و دار و بەرد و شاخەکان دەکاتە ئامانج، کۆتایی نایەت، خۆیان ئەوەش ناشارنەوە، بە ئاشکرا دەڵێن، کورد لەبن دێنین، هەر شتێک بە ناو کورد و کوردستان هەبێت، لەناویدەبەین، بە هۆی ئەوەوە ئەم سیاسەتە لە هەموو ڕوویەکەوە بەرامبەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبەن، بۆیە ئەم سیاسەتە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبەن.

 لێرە دەمەوێت، بۆ گەلی ولاتپارێز، مرۆڤی خاوەن شەرەفی کورد شتێک بڵێم، هەندێک کەس دەڵێن، ئەگەر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن بکرێت، پرسەکە چارەسەر دەبێت، چاوپێکەوتن ئەنجامدرا و وایان زانی گۆشەگیری کۆتایی پێهات، ئەوە فێڵکردنە لە خۆیان، ئەوە نووستنە لە بەرامبەر مردن، هەندێک کەس دەڵێن، ئێمە بۆ ئاشتی کار دەکەین، ئێمە ئاشتیمان دەوێت، لەئێستادا بەرامبەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن بەڕێوەدەبرێت، بە ئاشکرا دەڵێن و بەڕێوەی دەبەن، سیاسەتەکە، سیاسەتی قڕکردنە، چۆن لەژێر سیاسەتی قڕکردندا بژین، ئێمە بۆ ئاشتی کار دەکەین، باشە لە ژێر سیاسەتی قڕکردندا ئاشتی چۆن بەرقەرار دەبێت؟ هەر کاتێک لە دژی قڕکردن، داگیرکەری و فاشیزم تێکۆشانەکە فراوانکرا و تێکۆشانەکە ئەوانی تەنگەتاو کرد، ناتوانن درێژە بە سیاسەتەکەیان بدەن و ئەو کاتە ناچارن چارەسەری قبوڵبکەن، تا لە تورکیا کۆتایی بە سیاسەتی دژی کورد نەیەنرێت، ئەو کەسانەی سیاسەتەکە بەڕێوەدەبەن، لەسەر کار و کردەوەکانیان بەردەوام دەبن، بە تایبەتی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئەگەر نەڕووخێنرێن، هیچ کاتێک چارەسەری دروست نابێت و ئاشتی بەرقەڕار نابێت، قڕکردن بەردەوام دەبێت، دەستوەردان بەردەوام دەبێت، دەکوژن و ئەشکەنجە دەکەن، چ شتێک بە ناوی کورد و کوردستان هەبێت، هەوڵی لەناوبردنی دەدەن، ئەگەر چاوێک بە مێژوودا بخشێنین، دەبینین لەسەر ئەو بناغەیە سیاسەتیان کردووە، پێویستە لەوە باش تێبگەین، ئەگەر بمانەوێت سیاسەتەکە کۆتایی پێبێنین، پێویستە دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین، ئەوەش بە چ ڕێگەیەک دەبێت؟ ئەگەر لەدژی فاشیزم، داگیرکەری و قڕکردن بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدانمان فراوان کرد، ناتوانن درێژە بە سیاسەتەکەیان بدەن و بە ناچاری ئیرادەی کوردان، سەرۆکایەتی کوردان، ناسنامەی کوردان و چارەسەری پرسی کورد قبوڵ دەکەن، ئەو کاتە چارەسەری دروست دەبێت و لەسەر چارەسەری ئاشتی بەرقەڕار دەبێت، بە پێچەوانەوە ئاشتی بەرقەڕار نابێت، گەلەکەمان هەموو کاتێک لەژێر مەترسی قڕکردندا دەبێت و هەموو کات لە ناو شەڕدا دەژین، پێویستە ئەوە بزانین.

ئەگەر بە تەنها جارێک ڕێگە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بدرێت، ئەوە لە ئەنجامی شەڕی تایبەتدا دەکرێت، پێویستە گەلەکەمان باش تێبگات، کاتێک تەنگەتاو دەبن، بۆ ئەوەی ڕای گشتی نێودەوڵەتی و فشارەکان لەسەر خۆیان کەمبکەنەوە، بۆ ئەوەی گەلی کورد، دیموکراتخوازان و ڕای ناوخۆ و نێودەوڵەتی بەلاڕێدا ببەن، رێگە بە چاوپێکەوتن دەدەن، رێگەدان بە چاوپێکەوتنەکان، بە واتای کۆتاییهاتن بە ئەو سیاسەتەی لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت نایەت، ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینن، هەرکاتێک دەیانەوێت، ڕیگە بە چاوپێکەوتنەکان دەدەن و چەند دەقەیەک چاوپێکەوتن بەردەوام دەبێت، کێ دەچێتە چاوپێکەوتنەکە، هەڵدەبژێردرێن، کاتێک دەسەڵاتی داگیرکەر و فاشیست هەموو شتێک بەو شێوەیە دەکات، مرۆڤ تێدەگات، بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان رێگە بە چاوپێکەوتنەکان دەدەن، لەبەرئەوەش پێویستە گەلەکەمان بە هیچ شێوەیەک هەڵنەخەڵەتێ، شەڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت بە باشی تێبگات، شەڕەکە قبوڵنەکات، لەدژی شەڕەکە خۆی بەرێکخستن بکات، تێبکۆشێت، بەرخۆدان بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو ڕوویەکەوە فراوان بکات، ئەو کاتە ناتوانن سیاسەتی پیس و قێزەون، شەڕی تایبەت و دەروونی لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەڕێوەبەرن، ئەو کاتە کۆتایی بە سیاسەتەکەیان دێت.

وەک گەلەکەمان دەزانێت ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی هەبوو، بانگەوازەکە بۆ هەموو کەسێک بوو، چۆن وڵامیان دایەوە؟ نەک تەنها دەستیان بەسەر سێ شارەوانیەکەدا گرت، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنیان لەدژی هێزەکانی گەریلا دەستپێکرد، لەدژی گۆڕەپانی سیاسی، وڵاتپارێزان لە ژمارەیەک شار دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەیەکەوە ئەنجامدا، ئەمە نیشانەی چییە؟ بە واتای وڵامدانەوەی ڕێبەر ئاپۆ دێت، ڕێبەر ئاپۆ وتی، ئەگەر ئامادەبن، من ئامادەم کێشەی کورد بە سیاسەتی دیموکراتیک چارەسەر بکەم، بۆ چارەسەری پێویستە دەوڵەتیش ئامادە بێت و قبوڵی بکات و هەنگاو بنێت، دەوڵەت چ هەنگاوێکی نا؟ هەنگاوەکانی دەوڵەت بە واتای چی دێت؟ دەوڵەتی تورکیا هیچ کاتێک کێشەی کورد قبوڵ ناکات، کۆمەڵگای کورد، ئیرادەی کورد و سیاسەتی کورد قبوڵ ناکات، ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکات، دەیەوێت ڕیشەی کورد دەربێنێت، بە هۆی ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ وتی، دەمەوێت پرسی کورد لەگەڵ دەوڵەت چارەسەر بکەم، دەکەوێتە خزمەتی هەموو گەلانی تورکیا، ئەوان وتیان، ئێمە دەمانەوێت کورد کۆتایی پێبێت و بەرژەوەندییمان لەوەدا نییە، وڵامێکی بەو شێوەیەیان دا و لە ڕووی پراتیکەوە دەستیان بە سەر شارەوانیەکاندا گرت، ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەداریان دەستگیر کرد، ئۆپەراسیۆنی فراوانیان ئەنجامدا، بە سەدان مرۆڤیان دەستگیرکرد، لەدژی گەریلا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنیان دەستپێکرد، ئەمانە بە واتای چی دێت؟ گەلێک بە ناوی کورد قبوڵ ناکرێت، کۆمەڵگا قبوڵ ناکرێت، سیاسەت، ڕێبەرایەتی، چارەسەری، ئیرادەی گەل، کلتوری گەلی کورد و نرخەکانی قبوڵ ناکرێت.

دەیانەوێت ئەو دەستکەوتانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کوردی بەدەستهێنا، لەناوببەن، لەسەر لەناوبردنی کورد دەوڵەتی تورکیا بەهێز بکەن، کۆمەڵگای تورکی بەهێز بکەن، ئەمە ڕاستییەکانی دەوڵەتە، ئەم دەوڵەتە لەپێناو بەهێزکردنی کۆمەڵگای تورک هەوڵی لەناوبردنی گەلانی دیکە دەدات و ئەمەش وەک سەرکەوتنێک دەبینێت، لەسەر مردنی گەلان دەیەوێت سەرکەوێت، لە جیهاندا دەسەڵاتێک و ڕژێمێکی دڕەندەی بەم جورە لەم سەردەمەدا کەمە، لە مێژوودا هەندێک کەس سیاسەتی بەو شێوەیان بەڕێوەبردووە، بەڵام لەم سەردەمەدا هیچ کەسێک ئەم سیاسەتە بەڕێوەنابات، بە تەنها دەوڵەتی تورکیا (ئاکەپە – مەهەپە) ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن، ئۆپەراسیۆنەکان لەبەرامبەر گۆڕەپانی سیاسی، کۆمەڵگای کوردی، گەریلا و شارەوانیەکان، بە تەواوی سیاسەتی فاشیست و قڕکردنی داگیرکەرییە، کوردستان بە یاسای تایبەت بەڕێوەدەبرێت، بە قڕکردن ئیدارە دەدرێت، لەبەرئەوەش پاڕێزگاری داگیرکەر دادەمەزرێنن.

کاتێک کۆماری تورکیاش دروستکرا، هەمان شت هەبوو و ئێستاش هەمان دۆخ هەیە، پلانی چاکسازیی رۆژهەڵات (شارک ئیسلاحات)یان داڕشت، دواتر یاسای نیشتەجێکردن(ئیسکان)یان دەرکرد، دواتر ژمارەیەک یاسای دیکەیان دەرکرد، ئەمڕۆ یاسای قەیومیان دەرکردووە، ئەمانە تەواوکەری یەکترین، ڕێگە نادەن پارێزگایەک دروست ببێت کە کورد و گەلانی تورکیا و دیموکراتەکان، هەناسەیەکی ئازاد هەڵمژن، کاتێک بۆشایی دروست بوو و هەناسەیەکیان هەڵمژی، هەوڵی لەناوبردنی دەدەن و بێهەناسەیان دەهێڵن و هەوڵی کوشتن و لەناوبردنیان دەدەن، بەو شێوەیە ئامانجەکانیان جێبەجێدەکەن، هەندێک بیانوویان نیشانداوە و دەستیان بەسەر شارەوانیەکاندا گرت، کەس بڕوای بە قسەکانیان نەکرد، هەم لە ناوەوە و هەمیش لە دەرەوە، لەبەرئەوی بە تەواوی یاسای نێودەوڵەتی و یاساکانی خۆشیان پێشێلکرد، کردەوەکانیان سیاسییە، پەیوەندیی بە یاسا و ماف و ئەخلاقەوە نییە، پەیوەندیی بە مڕۆڤایەتییەوە نییە، بە تەواوی بەپێی یاساکانی قڕکردن دەجوولێنەوە، بۆیە هەموو کەسێک ئەوە دەبینێت و قبوڵی ناکات و لەدژی دەوەستێتەوە، ئەمەش پێشکەوتنێکی باشە.

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی لەدژی دەوەستنەوە زیاتر دەبێت، دەتوانین بڵیین، یەکەمجارە لە تورکیا، لەنێو گەلانی تورکیا، سیاسەتمەداران، سۆسیالیست، دیموکرات، لیبڕاڵ، هونەرمەندان و نووسەران بەرەیەک لە دژی ئەو سیاسەتانە دروست دەکەن، چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکان دەکەن، دەڵێن لەگەڵ ئێوەداین، دەتوانین بڵێین، یەکەمجارە لە تورکیا دۆخێکی بەم شێوەیە هەیە، ئەمەش مانای وایە، ئەو سیاسەتەی کە لە تورکیا لە دژی گەلان بە تایبەتی لەدژی گەلی کورد بەرێوەدەبرێت دەناسرێتەوە، دەبینن و دەزانن، ئەگەر لەدژی ئەو سیاسەتە نەوەستنەوە، ئەوانیش دەگرێتەوە، ئەوانیش لەناودەبەن، ئەوە دەبینن و لە دژی سیاسەتەکە دەوەستنەوە.

 بەڵام پێویستە بەرخۆدانەکە فراوانتر بکرێت، لەبەرئەوەی فراوان نییە، بە تەنها لە چەند شارێک هەیە، پێویستە لە هەموو شارەکانی تورکیا دەست بە بەرخۆدان بکرێت، لە شارەکانی تورکیاش پێویستە دەست بە بەرخۆدان بکرێت، پێویستە میتینگ، ڕێپێوان و خۆپیشاندانی شەرمەزاری ئەنجامبدرێن، لە کۆڵان و جادەکان  و هەموو دەڤەرێک سیاسەتی دەوڵەت ئیدانە بکرێت، هەڵوێستی ڕاستەقینە بەو شێوەیەیە نەک تەنها لەچەند شارێک یان لەبەردەم ژمارەیەک شارەوانی دانیشن و لیدوان بدەن، ئەوانەش باشن، بەڵام کەمە و بەش ناکات، لەبەرئەوەش پێویستە بەرخۆدانەکە لە هەموو شارەکان بڵاوبکەینەوە، ئەو کاتە بەرخۆدانەکە بە ئەنجام دەگات، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەردۆغان و باخچەلی دەڵێن: ئێمە دەتوانین هەندێک هەنگاوی تریش بنێین، دەتوانین دەست بەسەر ژمارەیەکی تر شارەوانیدا بگرین، دەتوانین لە هەموو تورکیا ئەم سیاسەتە بەرێوەبەرین، بەم شێوەیە بیردەکەنەوە، بەڵام زەمینێکی لەبار و ڕەوا هەیە، هەموو کەسێک لەدژی ئەم سیاسەتەیە، ئەگەر بەرخۆدانەکە بەهێز بکرێت، ئەنجامێکی باش دەردەکەوێت، هەڵوێستە ڕاستەکەش ئەمەیە، لە ئێستادا نەک تەنها پرسی شارەوانیەکان هەیە، پرسی حەسکیف، موونزوور، چیای کاز، دەستدرێژی لە سەر منداڵان، ژن کوشتن، دەستگیرکردنی وڵاتپارێز، دیموکرات، سیاسەتمەدار، هونەرمەند و ڕۆشنبیران هەیە.

ئەو هەموو هۆکارانە دەبنە هۆی ئەوە مرۆڤ لە دژیان بوەستێتەوە و راپەڕن، لە هەر وڵاتێکدا شتی لەو  جۆرە رووبدات قیامەت هەڵدەستێت، لەبەر  ئەوەش پێویستە لە تورکیاش قیامەت دروست ببێت و ئەوەش کارە راست و دروستەکەیە، لەبەر ئەوەش ئەو بەرخۆدانەی هەیە باشە، بەڵام کەمە و دەبێت بەهێزتر بکرێت و گەلی کورد لەگەڵ دیموکراتەکانی تورکیا و ئەوانەی لە دژی فاشیزمن پەیوەندییەکانی خۆی بەهێزبکات، لە دژی فاشیزم دەستوورێکی دیموکراتیک بئافرێنن، بۆ ئافراندنی دەستوورێکی لەو جۆرەش دەبێت لە  دژی فاشیزم بەرەیەک بئافرێنرێت و هاوپەیمانی بئافرێنرێت، ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەن، کە دەبنە هۆی بونیاتنان و ئافراندنی دەستوورێکی بنەڕەتیی دیموکراتیک.

هەروەها پێویستە کورد لە کوردستان یەکێتیی خۆی بەهێز بکات و خاوەنداری لە زمانی خۆی و لە چاند و رۆشنبیریی خۆی بکات، دەوڵەتی داگیرکەر بۆ ئەوەی کۆمەڵگە تێکبدات لەشفرۆشی بڵاودەکاتەوە، ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە، دزیکردن پەرەپێدەدات، برسیبوون دەسەپێنێت و تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆن پێشدەخات، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی کورد لە خۆی، لە ناسنامەکەی خاوەنداری بکات، لە دژی لەشفرۆشی، ماددەی هۆشبەر، ئەو شتانەی گەلی کورد لە ناو دەبەن بوەستێتەوە و مرۆڤەکانی خۆیان بپارێزن و خاوەنداری لە خۆیان بکەن و پێکەوە تواناکانی خۆیان بەسەر یەکتردا دابەش بکەن و یارمەتیی یەکتر بدەن، خاوەنداری لە ناسنامەی خۆی، زمانی خۆی، کولتور و رۆشنبیریی خۆی، داهاتووی خۆی، بەهاکانی خۆی بکات، چونکە داگیرکەر دەیەوێت ئەوانە لە ناو ببات و بیانسڕێتەوە، لەو کاتەدا داگیرکەر خواستی هەر چییەک بسڕێتەوە و لە ناوی ببات دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لەو شتە بکەن، خاوەنداریکردنەکانیان لە دژی سیاسەتەکانیان بە هەموو شێوەیەک پێش بخەن و کارە راست و دروستەکەش ئەوەیە.

ئەو سیاسەتەی ئەردۆغان – باخچەلی بەڕێوەی دەبەن تاوەکو دێت بە سیاسەتەکەیان تورکیا لاواز و تەنگاو دەکەن و کێشەکانی گەورەتر دەکەن، ئەو سیاسەتە تەنها لە ناوخۆی تورکیا تووشی تەنگاوی نەبووە و ناڕەحەتیی دروست نەکردووە، بەڵکو لە دەرەوەی تورکیاش چەندین تەنگاوی و دژواریی بۆ تورکیا دروستکردووە، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە تاوەکو دەچێت واز دەبێت، ئەوە بەهۆی سیاسەتەکانی خۆیانەوە خۆیان دروستی دەکەن نەک ئەوەی بەرخۆدانێکی زۆر بەهێز لە دژیان هەیە و ئەو بەرخۆدانە ئەوان لاواز دەکات و کێشەیان بۆ دروست دەکات، راستە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی گەریلا، پەکەکە و گەلەکەمان ئەوان لاواز دەکات و تاوەکو دەچێت ئەو بەرخۆدانە کێشەکانیان زیاتر دەکات، بەڵام ئەو سیاسەتە ئەوان بەڕێوەی دەبەن ئەو بەرخۆدانە بەهێز دەکات، لەبەر ئەوەش هەر چەند دەیانەوێت سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە، فاشیزم بەهێز بکەن بەو رادەیەش بەرخۆدان لە دژیان بەهێزتر دەبێت، ئەوەش ئەوان زیاتر لاواز دەکات و بەرەو مردنیان دەبات، لەبەر ئەوەش لە ناو کۆمەڵگەی تورکیادا ئەوانەی لە سیاسەتەکانی ئەوان بێزارن زیاتر دەبێت، تەنانەت لە ناو ئاکەپەدا چەندین کەس لە دژی ئەو سیاسەتە راوەستاونەتەوە، ئەوانەی پێشتر لەگەڵ ئەردۆغان بوون ئێستا دەیانەوێت حیزبی نوێ دروست بکەن، چەندین کەس لە ناو ئاکەپەدا دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و دەیانەوێت بەشداری ئەو حیزبە نوێیە ببن.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئەوەش دەرکەوت گەلی تورکیا لە سیاسەتەکانیان ناڕازییە و ئەوانی قبوڵ نییە، هەر خۆی لە خۆیدا لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئاکەپە – مەهەپە لە دەسەڵاتدا دۆڕان و تێکشکان، ئەگەر ئەوان تۆزێک دیموکراسییان هەبوایە و رێزیان لە گەل بگرتایە و پەیوەست بوونایە  بە بەها مرۆڤایەتییەکانەوە دەستیان لە کار دەکێشایەوە، دەستیان لەکار نەکێشایەوە، چییان کرد؟ وەک ئەوەیە گوایە هەڵبژاردن رووینەداوە و لە دەسەڵاتدا نەدۆڕاون، دەیانەوێت بەردەوامی بە خۆیان بدەن، ئەوە چۆن دەکەن؟ بە ترس، ئەشکەنجە، زیندانیکردن، کوشت و شەڕ دەیانەوێت هەموو کەس بێدەنگ بکەن و دەیانەوێت رێگری لەو حیزبە نوێیانە بکەن، کە بڕیارە دابمەزرێن، بە تایبەتی دەیانەوێت هەموان بە شەڕ بترسێنن و رادەستی خۆیانیان بکەن و کەس لە دژیان نەوەستێتەوە و لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، بە شێوەی تر ناتوانن لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، ئەو دەرفەتەیان لە دەستچووە و تەنها دەیانەوێت بە شەڕ لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، لەبەر ئەوەش تاوەکو دەچێت شەڕ بۆ خۆیان هەم لە ناو تورکیا و هەم لە دەرەوی تورکیا دەکەنە بنەما.

 دەسەڵاتێکە، کە چارەنووسی خۆی بە تەواوی بە شەڕەوە بەستووەتەوە، ئەو شەڕەش لە بنەڕەتدا لە دژی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە، گەریلا و گەلی کورد بەڕێوەدەبەن، ئەوەیان کردووەتە بنەما بۆ خۆیان، چونکە ئەمانە گەورەترین لەمپەریان لە بەرامبەریاندا، ئەگەر ئەو لەمپەرە لە ناو ببەن دەتوانن لە شەڕدا ئەنجام بەدەست بهێنن و لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، ئەوە کارەکتەری فاشیستەکان، داگیرکەران و قڕکەرانە، لە مێژوودا دەسەڵاتی لەوجۆرە، حیزب و رێکخستنی لەو جۆرە هەموو کات بە شەڕ لە دەسەڵاتدا ماونەتەوە، تاوەکو رووخان بەردەوام بوون لە شەڕ، دەسەڵاتی لەو شێوەیە بە شەڕ ناڕۆن، تەنها بە بەرخۆدان دەڕوخێن و دەڕۆن، هەر خۆی دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیش ئەوە سەلمێنرا کە بەبێ بەرخۆدان دەست لە دەسەڵات هەڵناگرن و دەستبەرداری شەڕ نابن، ئەوە زۆر بە روونی دەرکەوت، بۆیە دەبێت هەموو کەس باش لەو راستییە تێبگات و لە دژی ئەو دەسەڵاتە بەرخۆدان بکات، بە بەرخۆدان دەتوانن کۆتاییان پێ بهێنن، ئەگەرنا هەرگیز دەستبەرداری دەسەڵات و شەڕ نابن، لەبەر ئەوەش دەبێت هیچ کەسێک خۆی فریو نەدات، با نەڵێن؛ ئێمە بۆ ئاشتی تێدەکۆشین، ئیمە بۆ دیموکراسی تێدەکۆشین، ئێمە ئاشتیخوازین، چونکە لە ژێر فاشیزمدا، لە بن قڕکردندا، لە ژێر شەڕ و لە ژێر کوشتن، زیندانکردندا ئاشتی بەدی نایەت، لە دژی ئەوە تێکۆشان پێویستە، ئەوەش کارە راستەکەیە.

ئێستا ئەو دەسەڵاتە نەک تەنها لە دژی باکوور، گەلی کورد، پەکەکە و گەریلا شەڕ دەکات، بەڵکو لە بەشەکانی تر لە باشوور، لە رۆژهەڵات و رۆژئاواش شەڕ دەکات، ئێستا هەموو رۆژێک هەڕەشە لە سوریا و لە رۆژئاوا دەکات، ئەگەر تورکیا ئەمڕۆ تورکیا سیاسەت لە دژی سوریا و رۆژئاوا بەڕێوەدەبات ئەوە بەهۆی بەهێزبوونیانەوە نییە، بەهۆی ئەوەوەیە هەندێک لە دەوڵەتەکان هێزیان پێدەدەن، چونکە بەرژەوەندیی ئەو دەوڵەتانە ئەوەی دەوێت، بەرژەوەندیی سەرمایەدارانی تورکیاش ئەوەی دەوێت، چونکە بەرژەوەندیی هەندێک سەرمایەداری تورکیا و هەندێک لە دەوڵەتەکان پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە، ئەوان لە پشت دەسەڵاتی ئەردۆغان – باخچەلییەوە راوەستاون، دەزانن لە رێگەی ئەوانەوە دەتوانن بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەدەست بهێنن و بیپارێزن، لەبەر ئەوە لەوان باشتر کەسیان دەستناکەوێت، ئەردۆغان – باخچەلی بە تەواوی لە خزمەتی ئەواندان، ئەوانیش گەل فریو دەدەن و  دەڵێن 'ئێمە نەتەوەیین، ئێمە بۆ هەموو شتێک نەتەوەین و تورکیا بۆ خۆمان بە بنەما دەزانین'، درۆی گەورە گەورە دەکەن، بە یارمەتیی دەوڵاتانی دەرەوەی چوونە سەر دەسەڵات، بە یارمەتیی سەرمایەدارانی تورکیا چوونە سەر  دەسەڵات و لە ژێر خزمەتکردن بەوان ئەو سیاسەتە بەڕێوەدەبەن، ئەوە راستییەکەیە، ئەوە نەتەوەیی نییە، هەمووی لە دژی تورکیایە و لە دژی گەلانە، ئەوانەی بە شەڕ دەسەڵات بەڕێوەدەبەن و چارەنووسی خۆیان بە شەڕەوە بەستووەتەوە هەرگیز ناتوانن نەتەوەیی بن، ئەوە خزمەت بە گەلی تورکیا و بە مرۆڤایەتی ناکات، ئەگەر ئەمڕۆ ئەوان هەڕەشەی لەو جۆرە دەکەن، ئەوە بەهۆی ئەوەوە نییە، کە ئەوان لە بەهێزییەوە ئەو هەڕەشانە دەکەن، بەڵکو هێز لە پشتیانەوە هەیە.

لەسەرەتای سوریاوە تاوەکو ئێستا ئەوانە پشتیوانییان لێدەکەن و هانیان دەدەن، لەبەر ئەوەش تورکیا ئەو کار و هەنگاوانەی لە سوریا گرتەبەر، لەبەر ئەوەیە ئێستا ئەوان هەڕەشە دەکەن، ئەوە راستییەکەیە، ئێستا تورکیا و ئەمریکا رێککەوتوون، ئەردۆغان چیی وت؟ وتی 'ئێمە هەنگاوی یەکەممان نا، ئێمە لەو هەنگاوەدا ئەنجاممان بەدەستهێنا، ئێمە لەسەر ئەم هەنگاوە هەنگاوی تر دەنێین'، بەڵام دوای ئەوە دێت چێ دەڵێت؟ دەڵێت 'لە چوارچێوەی داوای ئێمەدایە، ئێمە دەچینە رۆژئاوا و باکووری سوریا، ئێمە بەرنامەکەی خۆمان جێبەجێ دەکەین و ئەوە قبوڵ ناکەین، ئەگەر ئەوە روونەدات ئێمە ئەمە ئەنجام دەدەین'، ئەوانەی بە روونی وت،  یانی دەڵێت، من باکووری سوریا و رۆژئاوا بە تەواوی دەخەمە ژێردەستی خۆم، ئێوە ئەوە قبوڵ بکەن، لە بەرامبەر ئەوروپادا دەڵێت 'ئەگەر ئێوە قبوڵی نەکەن، من رێگا بۆ کۆچبەرەکان دەکەمەوە' و بەو شێوەیە شانتاژ و هەڕەشە دەکات، بە ئەمریکا دەڵێت 'ئەگەر ئێوە قبوڵی نەکەن، من تێیدەکەوم'، لەبەر ئەوەش هەر هێزی خۆی لەسەر سنوور زیاتر دەکات، بۆچی؟ چونکە لە هەنگاوی یەکەمدا رەوایبوونێکی بەدەستهێنا، دەیەوێت لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوی تر بنێت، یانی باکووری سوریا بە تەواوی داگیر بکات، پێویستە گەلەکەمان و هەموو گەلانی سوریا بە باشی ئەو راستییە ببینن، بە سازش و باجدان ناتوانن رێ لە تورکیا بگرن، تەنها بە بەرخۆدان دەتوانن رێ لە تورکیا بگرن و دەشتوانن بەرخۆدانێکی بەهێزیش بکەن، چونکە رەوایبوونێکیان بەدەستهێناوە، لە دژی داعش تێکۆشاون و لەلای مرۆڤایەتی رێزێکی گەورەیان بەدەستهێناوە، لە دڵی مرۆڤایەتیدا رەوایەتییان بەدەستهێناوە.

کاتێک بزووتنەوەیەک، بەرخۆدانێک رەوا بێت کەس ناتوانێت لە دژی بوەستێتەوە، ئێستا گەلی رۆژئاوا، گەلی باکووری سوریا هەموویان جا چ عەرەب، کورد، ئەرمەن، سوریان و چەرکەس بە تێکۆشانی خۆیان، بە رەنجی خۆیان، تێکۆشین، شەهید و بەرخۆدانی خۆیان کردە هێزێکی رەوا، لەبەر ئەوەش کەس ناتوانێت رێی لەو هێزە و رێ لەو گەلانە بگرێت، دەتوانن لە دژی تورکیا بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجام بدەن، پێویستە خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بکەن، ئەوەی ئەوان بپارێزێت ئەوەیە، ئەوەی دیموکراسییەکەیان، برایەتیان بپارێزت ئەوەیە، ئیدی هیچی دیکە ناتوانێت بیانپارێزێت، چونکە تورکیا هەنگاوێکی هەڵگرتووە و دەیەوێت لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەدا هەنگاوی تریش بنێت، ئەوە بۆ خۆی بە هەق دەزانێت و دەڵێت 'مافی منە، من ئەو ناوچانە دەخەمە ژێر دەستی خۆم'، چونکە ئەو ئامانجەی بۆ خۆی دایناوە، سنوورەکانی میساقی میللی (پەیمانی نەتەوەیی)یە، یانی دەیەوێت لە عەفرین تاوەکو کەرکوک، کوردستانی ژێردەستی عوسمانی جارێکیتر بخاتەوە ژێر دەستی خۆی، ئەردۆغان ئەوەی نەک جارێک، بەڵکو زۆر جار بە روونی باسکردووە، کاتێک جەهەپە وتی 'ئێمە هیچ کارمان لەو ناوچانەدا نییە' ئەردۆغان وتی 'ئێوە لە لۆزان تێناگەن، یانی ئێمە لە لۆزان ئەوانەمان لە دەستدا، ئەو ناوچانە ناوچەی ئێمەن، وڵاتی ئێمەیە، دەبێت ئێمە جارێکیتر ئەو ناوچانە وەربگرینەوە'، ئەوانە قسەکانی ئەو بوون، ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدات ئەوەیە، لەبەر ئەوەش هەم گەلی کورد و هەم گەلانی باکووری سوریا دەبێت لە دژی چوونی تورکیا خۆیان ئامادە بکەن، دەبێت بەخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام بدەن، ئەگەر بیانەوێت دەتوانن تورکیا بخەنە ناو بیرێکی قوڵ.

س.ح