ناوەندی لیوای ٢٠ی فەرماندەیی ڕوحا تەقییەوە

لە ناوەندی فەرماندەیی لیوای ٢٠ی سوپای تورک لە ڕوحای باکوری کوردستان دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک ڕوویدا.


شەوی ڕابردوو، دوو تەقینەوەی یەک لە دواییەک، فەرماندەیی لیوای ٢٠ی سوپای تورکی لە ناوەندی شاری ڕوحای باکوری کوردستان هەژاند، کە تایبەتە بە زرێپۆشەکان.

بەهێزی تەقینەوەکان لە هەموو شارەکە هەستی پێکرا و لە ماوەیەکی کورتدا، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەتن ڕەوانەی بارەگاکە کرا، ڕێگەی بارەگاکە بە تەواوەتی داخرا و دەوری بارەگاکە بە هێزەکانی پۆلیس گەمارۆ درا.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە هۆکاری ئەو تەقینەوانە چیین، بەڵام بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە کۆگای جبەخانەی بارەگاکە تەقیوەتەوە.

هەروەها تا ئێستا زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە ڕانەگەیەندراوە.

ش.ف