KURDÎ
العربية
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 19, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ئابڵوقەی بێ پاساوی بالیسان و مردنی منداڵە ساواکە ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  Roj News
18/04/2020 - 9:01:03 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
ئابڵوقەی بێ پاساوی بالیسان و مردنی منداڵە ساواکە ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هەینی, 10 أبر 2020 – 15:44  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

بە پاساوی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،نزیکەی مانگێکە ئابڵوقەیەکی سەخت بەسەر شارەدێی بالیسانی سەر بە شارۆچکەی شەقڵاوەدا سەپێندراوە، ڕێگاکانی هاتووچۆ بە تەواویی داخراون و ئاسایشی هەولێر بازگەی تیایاندا جێگیر کردووە، نە ڕێگە بە دەرمان و کەلوپەلی تەندروستی دەدرێت بهێنرێتە شارەدێکە و نە ڕێگە بە هاتووچۆی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی و بەڕێوەبەری یەکە ئیدارییەکانیش دەدرێت، دوایین قوربانی ئەو ئابڵوقەیە منداڵێکی ساوابوو، کە بەهۆی ڕێگرییەوە پێش لە دایکبوونی، هەناسەی لێ بڕاو گیانی سپارد.

لەدوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، چەند جارێک كێشه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ئیدار‌ی شارەدێی بالیسان و شارۆچکەی شه‌قڵاوه‌دا دروستبووە و ڕێگە لە بەرپرسانی ئیداریی و نەخۆش و کارمەندانی تەندروستیی شارۆچکەکە گیراوە بچنە شەقڵاوە.

ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، پیاوێک کاتێک باری تەندروستی هاوسەرەکەی تێکدەچێت بەهۆی دووگیانییەوە، سەرەتا دەیباتە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین، بەڵام لەوێ ناتوانرێت کۆرپەکەیان ڕزگاربکەن و دەیاننێرنەوە بۆ بالیسان، دواتر پاش خوێنبەربونی ژنە دووگیانەکە، ڕەوانەی هەولێر دەکرێن، بەڵام بەهۆی زۆری بازگە و ڕێگا گیرانەوە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، دوای پێنج کاتژمێر ژنە دووگیانەکە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەولێر، بەهۆی درەنگ گەیشتنیانەوە ناتواندرێت کۆرپەکەی ناو سکی ڕزگار بکرێت و گیان لەدەستدەدات، لەکاتێکدا ماوەی حەوت ساڵە ئەو خێزانە لە چاوەڕوانیی لەدایکبوونی منداڵێکدابوون.

دوای ڕووداوەکەش، لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەولێرەوە بەڵێنمایەک بە باوکەکە پڕدەکرێتەوە بەرامبەر پێدانەوەی تەرمی منداڵەکە، لە ناو بەڵێنامەکەشدا ئەوەی لێ وەرگیراوە کە نابێت بچێیتە پزیشکی داد، لە ھەمان کات نابێت بە ھیچ شێوەیک سکاڵا لەسەر ھۆکاری مردنەکەی تۆمار بکات.

سێ پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوەکە، لە بەیاننامەیەکدا، پرسیاریان کردووە، کە بە چ یاسا و ڕێنمایی و بڕیارێک بەڵێننامەیەکی لەوجۆرە، بە باوکی ئەو منداڵە مردووە پڕکراوەتەوە؟، دەشڵێن: ئەو بەڵێننامەیە، گومانی تەواو دەخاتە سەر ھۆکاری مردنی منداڵەکە و بە شوێن ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەم دۆسیە دەبن.

هەریەک لە سۆران عومەرو سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی و ھاوڕێ مەلا ستار دۆسیەکەیان بۆ سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ بەرزکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە: چۆن ژنێکی دووگیان بە رێگەپێدانی تەندروستییەوە لە دوو بازگە چەندین کاتژمێر ڕادەگیرێت؟.

لە کۆتاییشدا دەڵێن: ئەو بەڵێنامەیە نەک هەر بەتاڵە، پێوستە رێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی کە پێشیان واژۆ کردووە بگیرێتەبەر و دەستبەجێ ھۆکاری مردنی منداڵەکەش ئاشکرا بکرێیت.

هەر لەسەر ئەو پرسە، ئەندامێکی داواکاری گشتیی لە هەولێر داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کردووە بۆ دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم و هۆکاری مردنی ئەو کۆرپەیە.

محەمەد عەلی ئەندامی داواکاری گشتی لە هەولێر ڕایگەیاندووە، ئەو خێزانەی کە بەو دەردە براوە، ماوەی حەوت ساڵە چاوەڕوانی ئەو کۆرپەیەیان کردووە، بەڵام بە مردوویی لە باوەشیان گرت.

لە بەرامبەردا وتەبێژی تەندروستی هەولێر لەبارەی مردنی منداڵەکە و پڕکردنەوەی بەڵێننامە بە هاوسەری ئەو ژنە ڕایگەیاندووە، تیمی پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە هیچ کەم تەرخەمیەکیان نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا، تەنها ئەوەندە هەبووە کە ژنەکە درەنگ گەیشتووەتە نەخۆشخانە.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، ئەو فۆڕمەی بە پیاوەکە پڕکراوەتەوە، دەدرێت بەهەر خێزانێک کە ڕەتیبکەنەوە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ببرێتە پزیشکی داد.

ئەمە یەکەمجار نییە لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا ڕێگەی لە نەخۆش و تەنانەت بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی بالیسان دەکرێت لەلایەن پارتییەوە.

ڕۆژی ٢٦ی ئازاری ئەمساڵیش، دوو حاڵەتی نەخۆشیی شارەدێی بالیسان كە یەكێكیان بە هۆی برینەوە توشی خوێن بەربوون بوبوو، بە ئەمبۆڵانسی نەخۆشخانە و بەیاوەری پزیشك بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەخیرایی دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شەقلاوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارتییەوە و بە بڕیاری قائیمقامی شەقڵاوە لە ڕێگەی زینەتیر رێگرییان لێدەكرێت و چارەسەریان بۆ ناكەن.

هەر دوێنێش هێمن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری شارەدێکە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستی بۆ سنووری شارەدێی بالیسان لە گەڵ دوو فەرمانبەری دیکە ویستوویان بەچنە شەقڵاوە، “لە بازگەی زینەتیر کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە، ڕێگریمان لێکرا”.

سەبارەت بە ڕێگرییەکان و ئابڵوقەی سەختی سەر بالیسان، بەرێوبەرایەتیی نەخۆشخانەی گشتی شارەدێکە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: رێگە نادرێت پزیشک و کارمەند و دەرمان بگاتە نەخۆشخانەکەیان، بە تایبەت لەڕێگای زینەتیر، کە شارۆچکەکە بە شارۆچکەی شەقڵاوەوە دەبەستێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ڕێگە نەدراوە بە ئۆتۆمبێلی نەخۆشخانەکە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکەیان بگوازنەوە و پێیان ڕاگەیەنراوە کە بە بڕیاری قایمقام تەنها ئەمبوڵانس بەحالەتی کتوپڕەوە دەتوانێت بەو بازگانەدا تێپەڕ بێت، نەک دەرمان و پێداویستی پزیشکی و پزیشک و کارمەندی ئێشکگر.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چاوەڕێی ئەوە بوون کە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ وەک خۆین جێبەجێ بکرێن، نەوەک لەپەنای کردنەوەی ڕێگای ئەمبولانسەکان، خەڵکانێک دەرفەتەکە بقۆزنەوە و بتوانن هاتوچۆبکەن، بەڵام پزیشک و کارمەندان و تیمی تەندروستی ڕێگایان بەڕوودا دابخرێت لە کاتێکدا شارۆچکەکە تا ئەم ساتەش هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای تێدا تۆمار نەکراوە و سەلامەترین و پڕ قوربانیترین شوێنی هەرێمی کوردستانە.

شارۆچکەی بالیسان سه‌ر به‌ شارۆچکەی شه‌قڵاوه‌یه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر، له‌ سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ییدا، ئه‌و ناوچەیە لەژێر‌ سنوری قەڵەمڕەوی ئیداره‌ی سلێمانیدا بووە.

بالیسا، نزیکەی ٨٨کم لە پارێزگای ھەولێر و ٣٦کم لە  شارۆچکەی شەقڵاوە  و ٣٥ کم لە شارۆچکەی ڕانیە و ٢٩ کم لە شارەدێی خەلیفان و ٢٥ کم لە شارەدێی بێتواتەی سەر بە ڕانیە دوورە.

 

ش.ف

دواتر

دەربەند و غاباتی ڕانیە چۆڵ و بێدەنگە

پێشتر

دایکی هێمن مامەند: بەتەنیاشبێت دەچمە بەردەم پەرلەمان داوای ئازادکردنی کوڕەکەم دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار

شەش کۆڵبەر له‌ سنوورەکانی ڕۆژهەڵات ‌و باكووری کوردستان بێسەروشوێن بوون

شەش کۆڵبەر له‌ سنوورەکانی ڕۆژهەڵات ‌و باكووری کوردستان بێسەروشوێن بوون

18 كانونی دووه‌م 2021
بەفر ڕێگای سەدان گوندی باكووری كوردستان دادەخات

بەفر ڕێگای سەدان گوندی باكووری كوردستان دادەخات

18 كانونی دووه‌م 2021

“ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە ساڵی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال”

لە كۆیە ژنێك بە دەستڕێژی گوللـە بریندار كرا

لە مەخموور مەولود بۆ چوار گەنجەكە كرا

چلەی ماتەمینیی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کفری بەڕێوەچوو

پێشتر
دایکی هێمن مامەند: بەتەنیاشبێت دەچمە بەردەم پەرلەمان داوای ئازادکردنی کوڕەکەم دەکەم

دایکی هێمن مامەند: بەتەنیاشبێت دەچمە بەردەم پەرلەمان داوای ئازادکردنی کوڕەکەم دەکەم

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

وەزیری پێشمەرگە ‌و وەزیری بەرگریی توركیا

وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەولێر

18 كانونی دووه‌م 2021

وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورك، گەیشتە هەولیر ‌و سبەینێ‌ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە. دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئەمشەو خلوسی ئاكار...

دارەکە

هاوڵاتیانی گوندێک دارێکی ٩٥ ساڵەیان بڕییەوە

18 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز - سەیدسادق دارێکی بەتەمەنی ٩٥ ساڵە، لەلایەن دانیشتووانی گوندێکەوە لە سنووری سەیدسادق بڕایەوە، ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە گوندنشینانی لێکەوتەوە....

مەراسیمەکە

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی چوار کرێکارەکەی مەخمور بەخاکسپێردران

17 كانونی دووه‌م 2021

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ئەو چوار کرێکارەی مەخمور ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا لە کامپەکەدا بەخاکسپێردران. ئەمڕۆشەش گەنجی مەخمور...

مەتین ئاگودیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

مەتین ئاگودیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

18 كانونی دووه‌م 2021

ئاشکرا بوو ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی مەخمور تەنیا چوار ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی، لە زیندانی ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوای دوو...

خۆبەڕێوبەری لە ڕووباری فوراتەوە ئاو دەگەیەنێتە حەسەکە

خۆبەڕێوبەری لە ڕووباری فوراتەوە ئاو دەگەیەنێتە حەسەکە

17 كانونی دووه‌م 2021

لەگەڵ داگیرکردنی شاری سەرێکانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوی خواردنەوەی لەسەر ٥٠٠ هەزار دانیشتوونی شاری حەسەکە بڕی، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی باکور و...

بینای دادگای بەرایی چەمچەماڵ

سکاڵای یاسایی لەسەر شەش بەرپرسی پەدەکە تۆمارکرا

18 كانونی دووه‌م 2021

کەسوکاری ئەدهەم یەحیا، ئەو گەنجەی پێش ٤١ ڕۆژ لە خۆپیشاندانێکدا لە چەمچەماڵ کوژرا، سکاڵای یاساییان لەسەر شەس بەرپرسی لقی ١٩ی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke