ئهندامێكی مهكتهبی سیاسی یەنەكە ڕایدهگهیهنێت، هەست بە مەترسی گەورەی دەرەکی و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم و دەڵێت: هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان نەك لە بەرژەوەندیی ئێمە نین، بگرە زۆر دژ و دژواریشن.
ئارێز عهبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەنەكە نوسینێكی لە فەیسبوكی خۆی بە ناونیشانی (چی دەگوزەرێ؟) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەى بەوەکردووە :پێمخۆشە لێرەدا هەستی خۆم دەربارەی بارودۆخی ئێستا و پێشهاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت و گەلی کورد بەگشتی دەرببڕم.
دەشڵێت: لە گەرمەی ئەنفالەکان و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئێستا نیگەرانم و هەست بە مەترسی گەورەی دەرەکی و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەنەكە باسیلەوەشکردووە: ئاسۆ بەلێڵی دەبینم، ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی دیالۆگ و هاوهەڵوێستی و هاوکاریمان بەسەردادەسەپێنن.
هەروەها، جەختدەكاتەوە، هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان نەك لە بەرژەوەندیی كورد نین بگرە زۆر دژ و دژواریشن.
س.س