دووشەممە, 8 يون 2020 – 08:01 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
https://youtu.be/Bh321O8fPec”>
محەمەد ئەمین چیرە، بەرپرسی پلاتفۆرمی زاگرۆس، کە ناوەندەکەی لە ئەوروپایە، لە میانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز، باس لە پەرەسەندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەکات بۆ سەر باشوری کوردستان و ئاماژەش بە گرنگیی یەک هەڵوێستیی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە.
بەرپرسی پلاتفۆرمی زاگرۆس ئاماژە بەوە دەکات، کە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان درێژە بە سیاسەتی دوژمنکاریی خۆیان دەدەن بەرامبەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد و دەڵێت: بەتایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورک هەمیشە پەرە بە سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەدات لەسەر کوردستان، بەتایبەت لە باشوری کوردستان دەیان بنکەی سەربازیی و هەواڵگریی دامەزراندووە و هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.
دەشڵێت: نابێت گەلەکەمان لەبەرامبەر سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ بێت، دەوڵەتی تورکیا جێگای باوەڕ نییە، لەگەڵ ئازادیی گەلی کورد نییە لە هەرچوار پارچەی کوردستان، هەموو هەوڵێکیشی بۆ ئەوەیە کە گەلەکەمان نەگاتە ئازادیی.
محەمەد ئەمین چیرە دەشڵێت: بەتایبەت گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و هێزە سیاسییەکان نابێت بێدەنگبن بەرامبەر سیاسەتی دەوڵەتی تورک، دەبێت بە یەکگرتوویی سنوورێک بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک دابنێن، لەوە زیاتر ڕێگایەک بوونی نییە، بە یەکگرتووی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکان، دەتوانین شکست بە سیاسەتەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بهێنین، ئازادیی گەلەکەمان بە یەکێتیی نەتەوەیی مسۆگەر دەبێت.
د.ع