بەڕێوەبەرايەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەکانمان بە هاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێک دەستگیر دەکات، کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەکانمان بە هاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێک دەستگیر کرا.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو تیرۆرستەى لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە، بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی .
دەشڵێن، تیرۆریستی دەستگیرکراو ناوى (ع ، ق ، م) لەساڵی (٢٠١٤) پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە کردووە و و بەیعەتى بە تیرۆریستی کوژراو (مصعب مەحمود عەبدول عەزیز ) داوە و بەشداری شەڕەکانی شارەدێى ئامرلی و سلێمان بەگی کردوە .
وتراویشە، لەساڵی (٢٠١٥) چووەتە سنوری شارۆچکەى حەویجە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردوە و چەند جارێکیش بەسەختی بریندربووە .
باسلەوەشکراوە، لەساڵی ٢٠١٨ گواسراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان ( دووزخورماتوو – کفری ) وەک چەکداری شەڕکەر هێڵراوەتەوە و شەوی (۱٨ / ١٩ ی ١ ی ٢٠٢٣) هاتووەتە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی هەڵهاتنی بۆ دەرەوەی هەرێم، بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیرکرا و روبەڕووی یاسا کرایەوە.
ئ.م