ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا بەرزدەبێتەوە

وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و ١١٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ڕێژەی تووشبووان لەو وڵاتە، ٣٨ هەزار کەسی تێپەڕاند.


بەپێی نوێترین ئامار کە ئەمڕۆ فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا بڵاوی کردەوە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٢٢٦ تووشبوو.

بەپێی ئامارەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار هەزار و ١١٧ کەس کۆرۆنابوون، لە هەمان کاتدا، ٨٤ کەس گیانیانلەدەستداوە، بەوەش کۆی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٨١٢ کەس.

س.ح