ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی خارپێت بەرزبووەوە

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بەرزبووەوە و هەتا ئێستا ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٥٦ کەسیش بریندرابوون.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی ئافاد-ی دەوڵەتی تورک، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی، کە شەوی ٢٤ی ئەم مانگە بە گوڕی ٦.٨ پلەی ڕێختەر لە شارۆچکەی خوخێ-ی سەر بە شاری خارپێت-ی باکوری کوردستانی دا، هەتا ئێستا ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٥٦ کەسیش برینداربوون.

هەروەها ڕاگەیەندرا، کە ٧٢ باڵەخانە وێران بوون و ٦٤٢ باڵەخانەش زیانیان بەرکەوتووە.

تا ئێستا٤٥ کەس لەژێر باڵەخانە وێرانبووەکان دەرهێندراون و گەڕان بەدوای قوربانییەکاندا بەردەوامە.

ش.ف