KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, شوبات 1, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

“ئامانجی ئیسلام ڕزگاركردنی مرۆڤایەتییە، بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەكان بۆ كۆیلەكردنی مرۆڤایەتی بەكاری دێنن”

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
25/01/2023 - 1:35:57 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
“ئامانجی ئیسلام ڕزگاركردنی مرۆڤایەتییە، بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەكان بۆ كۆیلەكردنی مرۆڤایەتی بەكاری دێنن”
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاک ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی سەرەكی ئیسلامیەت، رزگاركردنی مرۆڤایەتییە، بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەكان دەیانەوێت بەكارهێنانی ئیسلام بۆ مەرامە گڵاوەكانیان مرۆڤایەتی بكەنە كوێلە و ژێردەستە و دەشڵێت: ئیسلامی ئەمڕۆكە، كە دەسەڵاتداران نوێنەرایەتی دەكەن، پێچەوانەی گەوهەری ئیسلامە.

ئامەد شاهۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاک بەشداری بەرنامەی هەفتانەی هێڵی سێی تەلەفزیۆنی ئاریەن تیڤی كرد و لەبارەی ئیسلامەوە وتی: ئامانجی سەرەكی ئیسلامیەت، رزگاركردنی مرۆڤایەتییە، رزگاركرنی مرۆڤایەتی لەكوێلایەتی و جەهالەتە، بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەكان دەیانەوێت بەكارهێنانی ئیسلام بۆ مەرامە گڵاوەكانیان مرۆڤایەتی بكەنە كوێلە و ژێردەستە، مرۆڤایەتی لەنێو نەزانیدا دەهێڵنەوە، ئەو مرۆڤانەی بەدوای ئازادی و ئاگاهیەوەن دەستبەسەر دەكەن، سزا دەدەن و دەكوژن.

هەروەها وتیشی: ئیسلامی ئەمڕۆكە، كە دەسەڵاتداران نوێنەرایەتی دەكەن، لەرێگەى دەركەوتن و پێچەوانەی گەوهەری ئیسلامە، ئەگەر لەئیسلامیەتدا بەبێ جیاواز باس لە پێكەوەژیانی گەلان دەكرێت؛ ئەی ئاخۆ بۆچی كوردان رۆژانە لەلایەن ئەو هێزانەی، كە خۆیان بەنوێنەری ئیسلام لەقەڵەم دەدەن، رووبەرووی نکۆڵی کردن و كۆمەڵكۆژی دەبنەوە؟ واتا هەبوون و ناسنامەیان نکۆڵی دەكرێت، ئەوە نیشان دەدات، كە ئەوانەی بەو شێوەیە و لەژێر ناوی ئاینی ئیسلامدا دەجووڵێنەوە و پەیامبەر وەكو پەیامبەری خۆیان دەبیینن، ساختەكاری و مۆنافقی دەكەن.

ئاماژەی بە داوایەكی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان كرد، كە وتبوی: با كۆنگرەی ئیسلامی دیموكراتیك ببەستن، بانگەوازی ئەوەی كرد، كە لەسەر بنەمای ئیسلامی دیموكراتیك رێكخستنی تایبەت دابمەزرێت و وتی:  كوردان تا ئێستاكە شتێكی وەهایان بۆ خۆیان بونیاد نەناوە و تەنیا بەشداری دام و دەزگای وەها بوونە و بوونەتە بەشێك لەو دام و دەزگایانە ئەوە لەكاتێكدا، كە هەركامەیان نوێنەرایەتی زیهنیەتیەكی تایبەت بەخۆیان دەكەن.

“دەوڵەتی داگیركەری ئێران، زیاتر ئیسلامی ـ سیاسی دەسەپێنێت. بۆ ئەوەی گەل ئەو هێرشانەی رووبەروو دەبێتەوە بێكاریگەر بكات، پێویستە ئەو چەكەی بەناوی ئیسلامەوە لەدژی كۆمەڵگە بەكار دەبردرێت لەدەستی دەوڵەت دەربهێنن، هەركەس دەبێت خۆی بەرێوە ببات و ئیدارەدانی خۆی بگرێتە ئەستۆی خۆی. یەكێتی بەهێزی مامۆستایان بۆ ئەم قۆناخە پڕ گرنگە، لەدژی رژێم ناڕەزایەتی مامۆستایانی ئاینی بەهێزبوو و لەپاڵ كۆمەڵگەكە و لەپشت داوا رەواكانی گەل بوون، دەبێت ئەو هەڵوێستانە بەهێزتر بكرێن. دەبێ هەموو گۆڕەپانەكان ببنە، گۆڕەپانی ئایدئۆلۆژی، هزری و لەسەر ئەو بنەمایە شۆڕشی زیهنی پێشبكەوێت، ئەوەندە مزگەوتمان لەكوردستان هەیە، رژێم و دەوڵەتی ئیسلامی ئێران، مزگەوتەكانیان كردووەتە جێگای كۆشتنی هزر و بێ ناسنامەكردن و بێ ئێرادەكردنی مرۆڤان، پێویستە كۆمەڵگە ئەو ناوەندانە لەدەست رژێم دەربهێنن و بیانكەنەوە ناوەندی تێكۆشان، دیالۆگ، چارەسەری و خۆبەرێوەبردنی كۆمەڵگە، دەتوانن لەو ناوەندانە لەگەڵ هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە وەكو رۆشنبیران، پارێزەران، ژن و گەنجان و … هتد بەیەكەوە لەدژی ئیسلامی سیاسی و عەقڵیەتی فاشیستی رژێم تێكۆشان بكەن” ئامەد شاهۆ وای وت.

س.س

دواتر

خۆبەڕێوەبەری شنگال: پێویستە گەل پشتگیری لە ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە بکات

پێشتر

خۆبەڕێوەبەری ٤٧ ژن و منداڵی چەتەكانی داعشی ڕادەستی فەرەنسا كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023
نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران هەشت ساڵە چاوەڕێن پەرلەمان یاسایەكیان بۆ پەسەند بكات

هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغەكراو بەردەوامە

هەرێم بەرهەمی ماسی هەناردەی ناوچەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو دەکات

بەسێ هۆزات: بەفەرمی ناسینی جینۆسایدی ئێزدییەکان گرنگە، لەوە گرنگتر دانپێدانانە بە خۆبەڕێوەبەری شنگال

پێشتر
خۆبەڕێوەبەری ٤٧ ژن و منداڵی چەتەكانی داعشی ڕادەستی فەرەنسا كردەوە

خۆبەڕێوەبەری ٤٧ ژن و منداڵی چەتەكانی داعشی ڕادەستی فەرەنسا كردەوە

زۆرترین خوێندراو

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

31 كانونی دووه‌م 2023

ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ پارێزەرانی، باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە دژی كردووە...

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

31 كانونی دووه‌م 2023

لە چارەکی كۆتایی سەدەی ڕابردوودا كە كورد تەنها بڕوای بە خەباتی چەكداری هەبووە، ئەو زیاتر لەوە بڕوای بە خەباتی فكری...

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

27 شوبات 2020

"شۆڕشەكەمان بریتیی نییە لە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی تەسكی گەلی كورد، بەڵكو شۆڕشی دیموكراتی گەلانی عێراقە"، ئەمە وتەیەکی شەهید ئارامە دەربارەی ئەو...

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا سەرجەم دامەزراوەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێنەدەن...

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

31 كانونی دووه‌م 2023

بەنزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڤیان جاف، لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی نیشتمان یادی دەکرێتەوە، کە ١٧ ساڵ بەر لە ئێستا...

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی ‌و وه‌زیری ناوخۆی توركیا زیاتر له‌كاتژمێرێك پێكه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ و بەپێی ڕاگەیەندراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە دۆسیەی كوژرانی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke