ڕۆژنیوز- قەبدیل
ئەمڕۆ ئاهەنگێکی شکۆدار بە بەشداری سەدان کەس لە بناری قەندیل، بۆ پیرۆزکردنی٤٥ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەستیپێکرد و تێدا پەیامی پەکەکە دەخوێندرێتەوە و بە سرود و گۆرانی و هەڵپەڕکێ ئەم یادە بەرز ڕادەگرن.
ئەمڕۆ بە دروشمی “بەڕۆحی بەرخۆدانی گەریلا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزدەکەین” لە گوندی بۆکریسکان لەبناری قەندیل، ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٤٥ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و بەرز ڕاگرتنی شۆڕش و تێکۆشانی ئەو پارتە، دەستیپێکرد.
سەدان کەس لە هەرچواربەشی کوردستانەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردووە، پەیامی پارتی کرێکاری کوردستان ـ پەکەکە و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لەناو ئاهەنگەکەدا دەخوێندرێتەوە.
هەروەها، ژمارەیەک هونەرمەند و گرووپی هونەری بە سرود و گۆرانی نەتەوەیی ئاهەنگەکە دەڕازێننەوە، لەگەڵ بەشدارییکردنی گرووپی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە.
جێگەى ئاماژەیە، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی فیسی سەربە ئامەد، پەکەکە یەکەم کۆنگرەی بە پارتی بوونی خۆی لەژێر ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بەست و تا ئەمڕۆش ٤٩ ساڵە لە کوردستان، بە پێشەنگایەتی پەکەکە و ڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان، شۆڕشی ئازادیی بەڕێوەدەچێت، ڕێبەر ئۆجالان ئەو شۆڕشەی وەک ‘شۆڕشی ڕاستی’ پێناسە کردووە.
ئ.م