ئاوارەکانی ڕۆژئاوا پشتگیریی مانگرتووانی سلێمانی دەکەن

ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە نیشتەجێی کامپی عەربەتن، پشتگیریی خۆیان گەیاندە مانگرتووانی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە سلێمانی.


ئەمشەو، شاندێکی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە نیشتەجێی کامپی عەربەتن، بە مەسەبەستی پشتگیرییکردن لە مانگرتووانی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، سەردانی مانگرتووانیان کرد.

لە سەردانەکەدا، زینە عەلی، ئەندامی کۆنگرە ستار، پشتگیریی شاندەکەی بۆ مانگرتووان دووپاتکردەوە و هیوای خواست، کە ئەم چالاکییانە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە مسۆگەر بکەن.

دواتر ئازاد سەقز، یەکێک لە مانگرتووەکان، سوپاسی پشتیوانیی شاندی ئاوارەکانی کرد، داواشیکرد، کە پشتگیرییەکان بۆ چالاکییەکانی دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەرفراوانتر بکرێن، بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجی خۆیا، کە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە.

دواتریش لەلایەن ژمارەیەک لە گەنجانی ڕۆژئاواوە، چەند گۆرانیی و بەرهەمێکی هونەریی پیشکەشکران و جۆشیان بە چالاکییەکە بەخشی.

 

ک.ک