ئاکەپە خۆسەپێنی بۆ ٤ شارەوانی دیکەی هەدەپە دانا

بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، لەسەر چوار شارەوانی دیکەی هەدەپە لە باکوری کوردستان خۆسەپێن (قەیوم) دانراوە.


دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە دەست بەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە کە لە هەڵبژاردنەکان بە دەنگی گەل بە دەستیهێناوە، لەو چوارچێوەیەشدا خۆسەپێنی بۆ چوار شارەوانی دیکەی هەدەپە دانا.

وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک بە فەرمانێک شارەوانییەکانی ناوچەکانی یەنیشەهیر و هەزرۆ لە ئامەد، هەزەخ لە شێرناخ و شارۆچکەی پەری سەربە مازگردی دەرسیم، ڕادەستی خۆسەپێنەکانی ئاکەپە کردووە.

پێش ئەمە ١٦ شارەوانی هەدەپە لە باکوری کوردستان کە لە ناویان؛ شارەوانییەکانی سێ گەورە شاری ئامەد، وان و مێردین، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و خۆسەپێن لە شوێن هاوسەرۆکی شارەوانیەکانیان دانراوە، بەم چوار شارەوانییەوە، ژمارەی شارەوانییە داگیرکراوەکان دەگەتە ٢٠ شارەوانی.

ک.س