ئاگری بەنزیخانەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا

دوای زیاتر لە ٣٠ خولەک تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر توانیان ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ بکەن، بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.


ئەمشەو ئاگر لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر کەوتەوە.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر لەکۆنگەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگه‌یاند: ئاگرەكە‌ له‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌ناوی شیماڵ کەوتەوە، له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - پیرمام، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری ئاگره‌كه‌ شۆرتێكی كاره‌با بووه،‌ له‌كاتی به‌تاڵكردنی به‌نزین له‌ناو تانكه‌ر بۆ كۆگای به‌نزینخانه‌كه ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

وتیشی: زیانه‌كانی ئاگره‌كە، سوتانی تانكه‌رێك بوو له‌گه‌ڵ سوتانی بڕێكی كه‌م له‌ به‌نزین له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی بچوك، خۆشبه‌ختانه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

د.ع