ئاگر لە بەنزینخانەیەکی هەولێر کەوتەوە

ئاگرێکی گەورە لە بەنزینخانەیەکی سەر ڕێگای مەسیف لەهەولێر کەوتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.


بە نزینخانەكە دەكەوێتە سەر ڕێگای هەولێر پیرمام و نزیكەی ٢٠ خولەك دەبێـت ئاگرەكە كەوتۆتەوە  تاوەكو ئێستاش هۆكارەكەی نادریارە .

ڕئید سەركەوت كاراش وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: تیمەكانمان ئاگاداكرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی ئاگر کەوتنەوە لە وێستگەیەكی دابەشكردنی بەنزین، لە ئێستادا تیمەكان سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

د.ع