ئاڵاکانی تورکیا لە سلێمانی هێنرانە خوارەوە

کۆمەڵێک لە گەنجانی خۆبەخش لە شاری سلێمانی، ئاڵاکانی تورکیایان لە چەند باڵەخانەیەک هێنایە خوارەوە.


ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنج لە شاری سلێمانی، ئاڵاکانی دەوڵەتی تورکیان لە چەند باڵەخانەیەک هێنایە خوارەوە.

ئەو گەنجانە هۆکاری داگرتنی ئاڵاکانی دەوڵەتی تورک دەگەڕێننەوە بۆ دژایەتی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە باشوری کوردستان دەیان چالاکی ئەنجام دراون، هەروەها بایکۆتی شتومەکی تورکی بەردەوامیی هەیە و ڕوو لە فراوانبوونە.

س.ح