ئاڵدار خەلیل: سەرێکانی لە گەمارۆدایە و مەترسی کۆمەڵکوژی هەیە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم دەڵێت: سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە ناتوانن لە سەرێکانی پێشڕەوی بکەن، ئەو شارەیان گەمارۆ داوە و سەرەڕای ئەوەی خەڵکی مەدەنی تێدایە شارەکە بێ وەستان بۆردوومان دەکەن.


ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی- تەڤدەم، ئاماژەیە بەوەداوە، کە شاری سەرێکانی لە گەمارۆی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایە و خەڵکی مەدەنی بێ ئاو و خواردن و کارەبان.

ئاڵدار خەلیل هەروەها ڕایگەیاندووە، کە نەخۆشخانەی شارەکە لەژێر مەترسی بۆردوومانی فڕۆکەکان دایە و وتی: پێویستە هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵبدەن کە پێش لە کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی بگرن.

ئاڵدار خەلیل هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە، کە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی لەسەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد، بەڵام نەیتوانی بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە دەربکات.

س.ح