شەممە, 31 مار 2018 – 14:38
ڕۆژنیوز- کەرکوک
ئه‌مینداری گشتی وەزارەتی پێشمه‌رگه ڕایدەگه‌ێنێت، شاندێکی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کۆبونه‌ته‌وه و تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان بۆ که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوەکان کردووه.
به‌هۆی تێکچوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و جموجۆڵی چه‌ته‌کانی داعش، ئه‌مریکا فشار له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی دروست ده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێنراوەکان، لەو بارەیەشەوە جه‌بار یاوه‌ر بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وەزارەتی پێشمه‌رگه، دەڵێت: “دوو شاندی سه‌ربازی ئه‌مریکی و به‌ریتانی به‌جیا له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان کرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه کۆبوونه‌وه، له کۆبونه‌وه‌که‌دا باسی هه‌لومه‌رجی گشتی و شه‌ڕی داعش کرا، هەروەها باس له دۆخی ئه‌منی عێراق و ناوچه‌که کرا، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌کرا داعش ده‌ستیکردووه به چالاکی و کرده‌ی سه‌ربازی له عێراق”.
جه‌بار یاوه‌ر، دەشڵیت: “پێشتر میکانزیمێک هه‌بوو له ساڵی 2014 که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه دابڕێنراوەکان به هاوبه‌شی کاریان ده‌کرد، له سنوری پارێزگای دیاله و که‌رکوک، ئێستاش ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد:” به‌هۆی نەمانی شه‌ڕی داعشە‌وه ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه لەنێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نه‌ماوە و وه‌ستا، ئێستا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌و میکانیزمه کارکردنه هاوبه‌شه بگەڕێننه‌وه دۆخی جاران، که بنکه‌ی هاوبه‌ش و خاڵی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شمان هه‌بێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا که به هاوبه‌شی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، شانده‌که باسیان له‌وه‌کرد که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق قسه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و میکانیزمه‌ی جاران زیندوبکرێته‌وه”.
ک.ک