یەكشەممە, 26 أبر 2020 – 17:56 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی فەتوا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بڕی سەرفیترە و فیدییەکان دیاریکرد.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی فەتوا: ئەگەر سەرفیترە بە گەنم، جۆ یاخود برنج بدرێت، ئەوا هەرتاکێکی خێزان بڕی دوو کیلۆ و ٤٢٠ گرام سەرفیترەی دەکەوێت، بەڵام ئەگەر بەپارە بێت، ئەوا هەر تاکێک ٢ هەزار و ٥٠٠ دینار سەرفیترەی دەکەوێت.
لە بڕیارەکەشدا هاتووە: ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین، دەتوانن پابەندی بڕی سەرفیترە و فیدیەی ئەو وڵاتە بن کە تێیدا دەژین.
لە بارەی فیدیەش هاتووە: ئەو کەسانەی لەبەر هۆکاری شەرعی نەیانتوانیوە بە ڕۆژوو بن، لەبری هەر ڕۆژێک ٢هەزار و ٥٠٠ دینار فیدیە دەدەن.
لەبارەی زەکاتەوە دەڵێن: هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هەرێم پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دینار پاره‌یه‌ی هه‌بێت بە دانراوی یان بە موڵکی بازرگانی و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، ئه‌وا پێویسته له هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (٢٥ هه‌زار دینار) زه‌كات بدات کە دەکاتە چل یه‌كی ئەندازەكە.
د.ع