لە سنووری پارێزگای دهۆک، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێکی دیکە بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک هاوڵاتیدا، کە سەیری ڕووداوی یەکەمیان دەکرد، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان دهۆك- هه‌ولێر، کۆمەڵێک هاوڵاتی لە دەوری ڕووداوەکە کۆببوونەوە، ئۆتۆمبێلێك خۆی کێشا به ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی، كه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كۆببونه‌وه.
ئازاد ته‌ها، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند، کە ڕووداوەکە له سنووری گوندی پلاسانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ڕوڤیا له شارۆچکەی به‌رده‌ڕه‌ش ڕوویداوە، له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
د.ع