ئۆتۆمبێلێک لەسنوری خانەقین ئاگری گرت

بەهۆی نەبوونی بنکەی بەرگری شارستانی، ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت و بەتەواوی سوتا.


ئەمڕۆ لەشاردەێی جەبارە-ی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری'بارهەڵگر' ئاگری گرت و بەتەواوی سوتا.

شایەتحاڵێک لەکاتی ڕووداوەکە، بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لە کاتی کارکردن بە ئامێری لەحیمکردن ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە پەیدا بووە، هاوڵاتیانیش هەوڵیان داوە ئاگرەکە بکوژێننەوە بەڵام نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە خەڵکی شارەدێی سەعدیەیە و نیشتەجێی سنوری شارەدێی جەبارە-یە.

ڕووداوەکە جگە لەسوتانی بارهەڵگرەکە، هیچ زیانی گیانی نەبووە.

ب.ش