ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی داو گیانیلەدەستدا

ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی ساوای داو بووە هۆی گیانلەدەستدانی.


ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٦:٣٠، لە شارەدێی چوارقوڕنە-ی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕێن، ئۆتۆمبێلێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی یەکساڵان.

خۆشناو حەسەن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی وت، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بۆیان دەرکەوتووە، کە شۆفێرەکە سەرپێچی کردووە.

شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

س.ح