پێنجشەممە, 9 أبر 2020 – 21:24 ڕۆژنیوز – چوارقوڕنە
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٦:٣٠، لە شارەدێی چوارقوڕنە-ی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕێن، ئۆتۆمبێلێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی یەکساڵان.
خۆشناو حەسەن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی وت، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بۆیان دەرکەوتووە، کە شۆفێرەکە سەرپێچی کردووە.
شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
س.ح