ئۆجالان چاوی بە خانەوادەکەی کەوت

عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و گیراوانی دیکەی ئیمرالی چاویان بە خانەوادەکانیان کەوت.


ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە هەریەکە لە محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەی ئۆجالان، بۆئەوەی بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ خانەوادەی ئۆجالان لە ئیمرالی چاویان بە عەبدوڵائۆجالان، کەوت.

نوسینگەی مافەکانی ئەسرین، لە بارەی چاوپێکەوتنەکان لە سەرتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "موەکیەلەکانی ئێمە بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان، بەڕێزعومەرخەیری کونار، بەڕێز حامیلی یڵدرم و بەڕێز ڤەیسێ ئاکتاش لە بەندیخانەی ئیمڕالیدا ئەمڕۆ لەچوارچێوەی دیداری بنەماڵەکانیاندا چاویان بە خانەوادەکانیان کەوت".

نوسینگەی مافەکانی ئەسرین، هیچ زانیارییەکی تری لە بارەی دیدارەکە بڵاونەکردوەتەوە.

ک.س