لە ڕێگای نێوان چۆمان حاجی ئۆمه‌ران به‌به‌رزی 4 مه‌تر به‌فر فڕیدراوە و به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن و چاككردنی ڕێگاوبانی سۆرانیش دەڵێت، وه‌كو پێویست ئامێریان له‌به‌رده‌ست نیه‌و داوا له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كه‌ن ئامێر پێویستیان بۆ دابین بكه‌ن.
ئه‌ندازیار خوسره‌ت سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن و چاككردنی ڕێگاوبانی سۆران، به ڕۆژنیوز-ی وت: سه‌ختترین و پڕكێشه‌ترین ڕێگا له‌سنوری ئیداره‌ی سۆران ڕێگای نێوان چۆمان حاجی ئۆمه‌رانه و تا ئێستا به‌به‌رزی 4 مه‌تر به‌فریان له‌و ڕێگایه فڕێداوه، وتیشی له‌شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر به‌پانتایی هه‌موو شارۆچكه‌كه به‌فرباریوه.
ئەو وتیشی: له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانیان به‌رنامه‌یان دانا‌و ه‌و به‌چوار قۆناغ ده‌ستیانكردوه به پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكان، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ڕێگاكانی سه‌نته‌ری سۆران و له‌قۆناغی دووه‌مدا ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك هامڵتۆنیان پاككردۆته‌وه، له‌قۆناغی سێیه‌مدا ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان شارۆچكه‌كانیان پاككردۆته‌وه و له‌قۆناغی چواره‌میشدا ڕێگای نێوان گونده‌كان و شاره‌دێكانیان پاككردۆته‌وه.
ئاماژەی بەوەکرد زه‌حمه‌تی زۆریان تووش بووه به‌تایبه‌ت له‌ڕێگای زینی وه‌رتێ و حاجی ئۆمه‌ران، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئامێرێكی تابه‌تیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ڕێگای زینی وه‌رتێ ناردوه به‌ڵام شكاوه‌و ڕێگاكه پاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌كو پێویست ئامێریان له‌به‌رده‌ست نیه‌و داوا له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كه‌ن ئامێر پێویستیان بۆ دابین بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆژنیوز له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌فربارینی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستن و چاككردنی ڕێگاوبانی سۆران نزیكه‌ی 150 تۆن خوێی له ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كان ڕشتوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاكان نه‌یبه‌ستێت و به‌سته‌ڵه‌ك دروست نه‌بێت.
ها-غ