هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، لە قوڵایی هەرێمی کوردستانی باشووردا خەڵک بە فڕۆکەی تورکەکان دەکرێنە ئامانج، بەڵام تائێستا هیچ کەسێک سزانەدراوە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات-مەسەدە تویتێکی لە تویتەری خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: لە قوڵایی هەرێمی کوردستانی باشووردا خەڵک بە فڕۆکەی تورکەکان دەکرێنە ئامانج، خەڵک لەسەر کار و لەبەردەم ماڵەکانیاندا دەکوژرێن، بەڵام تائێستا هیچ کەسێک سزانەدراوە.
خەجتیش دەکاتەوە، کە “ئەرکی حکومەتی هەرێمە لێپرسینەوە بکات و تاوانباران بەسزا بگەیەنێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک گوندی بەرلووتی سەر بە شارۆچکەی کەلار ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سێ کەسی دیکە شەهیدبوون و کەسێکیش برینداربوو.
ب.ل