ڕۆژنیوز- چۆمان
لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئیران بۆردومانی گوندی وەردێی لە سنوری شارۆچکەی چۆمان کرد و زیانێکی زۆری بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیاند.
کەمێک پێش ئێستا، سوپای پاسداران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی گوندی وەردێی لە سنوری شارۆچکەی چۆمانی كرد، کەمتر لە کیلۆمەترێک لە سەنتەری شارۆچکەی چۆمان دوورە.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردوامنەكەوە تەواوی گوندەکە چۆڵکراوە و هاوڵاتیانی گوندەکە بەرەو چۆمان بەڕێكەوتوون.
ئێران ماوەی نۆ ڕۆژە بە چڕی سنوری باڵەكایەتی و برادۆست تۆپباران دەكات و ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان.
س.س