ئێران جگە لە تۆپباران بە فڕۆکەش بۆردوومانی باڵەکایەتی دەکات

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم ئێران تۆپبارانی باڵەکایەتی دەستپێکردەوە، ماوەی کاتژمێرێک دەبێت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بۆردوومانی سنووری باڵەکایەتی دەستپێکردووە.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەکانی بناری هەڵگورد و بناری چیای چیخی دەرێ لەباڵەکایەتی دەستپێکرد و بەوهۆیەوە ئاگرێکی زۆر لەڕەزوباخی هاوڵاتیان بەربووە و تا ئێستا ئاگرەکان کۆنترۆڵ نەکراون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ چەند جارێک لە ڕێگەی فڕۆکەی سیخوڕییەوە ئێران ئاسمانی سنوورەکە گەڕاوە، دواتر بە تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەستی هێرشی ناوچەکەی کردووە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردوومانەکان بەردەوامن.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنی بە هۆی تۆپبارانەوە ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ لە دەڤەری برادۆست شەهیدبوو، هاوکات دووبراشی برینداربوون.

س.ح