بەرپرسانی ئێران، دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و چەند دەروازەیەکی دیکەیان بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاراندا داخست.
ئەمڕۆ، لە دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، هاتووچۆی گەشتیاران ڕاگیرا.
لە بارەی هۆکاری داخستنی مەرزەکەوە عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: لەسەر بڕیاری پارێزگاری کرماشان و لەبەر مەترسی بڵاوبونەوەی کۆرۆنای نۆێ و بۆڕێگریکردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە عێراقەوە بۆ ئێران، هاتووچۆی گەشتیاران بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە ڕاگیرا و ڕێگانادرێت هاتووچۆ بکرێت.
وتیشی، هاتووچۆی بازرگانی بەردەوامی هەیە و ڕانەگیراوه، بەڵام دەبێت شۆفێرەکان ڕەچاوی خۆپارێزی زیاتر بکەن.
ڕۆژنیوز، زانیویەتی جگە لە دەروازەی پەروێزخان، دەروازەی، شێخ سڵە، خەسرەوەی، شوشمی، سوماریش، هاوشێوەی پەروێزخان هاتووچۆی گەشتیاری بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە.
داخستنی ئەو دەروازانە لە کاتێکدایە باس لەوەدەکرێت کە لە ماوەی ڕابردوودا لە عێراقدا چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە.
ک.س