شەممە, 28 مار 2020 – 10:48 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ سادق حسێنی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سنە، لەسەر هەڵهاتنی بەکۆمەڵی زیندانیانی زیندانی شاری سەقز، بۆ ڕاگەیاندنەکانی وڵاتەکەی قسەیکرد.
حسێنی ڕایگەیاند: هۆکاری هەڵهاتنی بەکۆمەڵی زیندانیان لە زیندانی شاری سەقز ترس لە کۆرۆنا بووە و شاری سەقز ئێستا ئاسایشی تێدایە و هێزە ئەمنییەکان لەناو شارن.
حسێنی هەروەها ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو زیندانییانەی هەڵهاتوون، نزیکەی ٧٠ زیندانییە کە پێنج کەسیان خۆیان ڕادەست کردووەتەوە و ژمارەیەکیش ناسراونەتەوە.
ئێوارەی دوێنێ لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەكان لە شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرقاڵی ڕشتنی دەرمانی دژە کۆرۆنا بوون لە ناو زیندانی شارەکە، پێکدادان لە نێوان پاسەوانان و زیندانیان ڕوویدا و لە ئەنجامدا دەیان زیندانی هەڵهاتن.
س.ح