چوؤرشەممە, 11 أبر 2018 – 16:51
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
هاوڵاتیانى ئێزدى له هه‌رێمى جزیره له باکورى سوریا له به‌رده‌م ناوه‌ندى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و داواى هه‌ڵوێستیان کرد.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى جزیره له باکورى سوریا ئێزدییه‌کان گردبوونه‌وه‌یه‌کیان له به‌رده‌م ناوه‌ندى ی‌و ئێن ئه‌نجامدا و داواى ڕاگرتنى جینۆسایدکردنى ئێزدییه‌کانى عه‌فرینیان کرد.
به سه‌دان هاوڵاتى ئێزدى له گردبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بوون و ویستیان سه‌رنجى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و جینۆسایده ڕاکێشن، که له‌لایه‌ن سوپاى تورک و چه‌ته‌کانى تورکیاوه دژى هاوڵاتیانى ئێزدى له عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت.
له گردبوونه‌وه‌که‌دا داوایان کرد، که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵوێستى هه‌بێت و ئه‌و جینۆساید و قڕکردنه‌ى به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌کان ده‌کرێت له عه‌فرین ڕابگرێت.
دروشمى هاوڵاتیانى به‌شداربووى ناڕه‌زایه‌تییه‌که بریتى بوو له “ئێمه له تیرۆرى ده‌وڵه‌تى تورک ڕزگار بکه‌ن” بوو.
ئه‌و هاوڵاتیانه باسى ئه‌وه‌یان کرد، که تا ساڵى ١٩١٨ عوسمانییه‌کان نزیکه‌ى ٤٠ جار کۆمه‌ڵکوژییان دژبه ئێزدییه‌کان ئه‌نجام داوه.
دواى داگیرکردنى عه‌فرین ده‌وڵه‌تى تورک و چه‌ته‌کات ده‌ستیان کردوه به هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنى ئێزدییه‌کان، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى به “کافر” ناویان ده‌به‌ن و ناچاریان ده‌که‌ن ئایینى خۆیان بگۆڕن بۆ موسڵمانى سونه مه‌زهه‌ب.
ئه‌گه‌ر ئێزدییه‌کان ئه‌وه ڕه‌تبکه‌نه‌وه که ئاینى خۆیان بگۆڕن، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى کوشتن و ده‌ستدرێژى و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵ و موڵکدا ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاى تورک و چه‌ته‌کانى ده‌ستیان کردوه به وێرانکردن و تێکدانى شوێنه پیرۆزه‌کانى ئێزدییه‌کان له عه‌فرین.
ک.ک