ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی دیاری دەڤەری بارزان، لە دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕایگەیاند، ئەم کردەوە “ڕسوا دەکەین”.
ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی دەڤەری بارزان، پەیامێکی سەرەخۆشی دژی بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: سەرەخۆشی خۆم پێشکەش بە کەسوکاری کوردستانیانی باکوور و باشووری دەکەم کە ئەمڕۆ لە بومبابارانی هێزی ئاسمانی تورکیا لە باشوور شەهید کران.
بارزانی لە بارەی بۆردوومانەکانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم کردەوە ڕسوا دەکەین و خۆمان بە هاو خەمیان دەزانین. هیوادارم جێگایان بەهەشتی بەرین بێت.
ئەدهەم بارزانی دژی هاوکاریەکانی پەدەکەیە بۆ داگیرکردنی دەوڵەتی تورک بەو هۆیەوە لە ماوەی ڕابردوو ئاشکرا بوو کە لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە کێشەی بۆ دروست دەکرێت.
ها-غ