لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ئەفسەرێکی لیوای پیادەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کوژرا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان لە شارەدێی ڕیازی سەر بە پاریزگای کەرکوک، ڕووبەڕووی هێرشێکی چەتەکانی داعش بوونەتەوە لە گوندی ماجد.
بەپێی ڕاگەیانراوی شانەکە، لەو هێرشەدا، ئەفسەرێکی لیوای پیادەی گەڕۆکی سێ لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵ کوژراوە و دوو کەسی مەدەنی برینداربوون، کە دواتر زانراوە یەکێکیان ئەندامی حەشدی عەشایەرییە.
س.ح