سێشەممە, 11 سبت 2018 – 15:16 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای نەنگەرهاری ئەفغانستان هێرشکەرێکی خۆکوژ خۆی هەڵدایە ناو خۆپیشاندانێکەوە و خۆی تەقاندەوە.
ئەو خۆپیشاندانە لەدژی فەرماندەیەکی پۆلیسی ئەفغانستان ڕێکخرابوو، کە دەوترێت ستەم لە خەڵکی ئەو پارێزگایە دەکات.
وتەبێژی پارێزگاری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، کە لەئەنجامی تەقینەوەکەدا تا ئێستا ١٩ کەس کوژراون و ٥٧یش برینداربوون، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیان هەیە.
تا ئێستا هیچ گروپ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
س.ح