ئەفغانستان، فڕۆکەیەکی مەدەنی بە ٨٣ سەرنشینەوە تێکشکا

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری مەدەنی سەر بە کۆمپانیای ئاریانای ئەفغانی، بە ٨٣ سەرنشینەوە لەهەرێمی غەزنە لە ناوەڕاستی ئەفغانستان تێكشکا.


بەرپرسانی ئەفغانستان بە چەند سەرچاوەیەکیان ڕاگەیاندووە: فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکە ٨٣ سەرنشینی هەڵگرتووەو لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا تێکشکاوەو هێزێكی تایبەتیش بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە نێردراوەتە هەرێمەکە.

خالقاد ئەکباری، ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی غەزنە ڕایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە ناوچەی دەیاک لە غەزنە تێکشکاوەو حکومەتیش هاوکاری و تیمی تایبەتی ناردووە.

د.ع