ئەمڕۆش پارتی و یەکێتی ڕێکنەکەوتن

جارێکیتر یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی کەرکوک و کابینەی نوێ کۆبوونەوە، بەڵام ڕێکنەکەوتوون و درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن.


ئەمڕۆ و دوور لە چاوی میدیاکان، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەتەوە.

بەپێی لێدوانێکی لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمی یەکێتی بۆ میدیاکان، لە کۆبوونەوەکەدا پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوكیان تاووتوێكردووە، هەروەها كۆبوونەوەو پەیوەندییەكانیان بەردەوام دەبێت.

س.ح