ماوەی ٥٥ ڕۆژ بەسەر مانگرتنی کەسوکاری شەهیدان لە دەروازەی سنوری سێماڵکا لە ڕۆژئاوای کوردستان تێپەڕی کرد و تا ئێستا پەدەکە ئامادە نییە تەرمی شەهیدەکانیان ڕادەست بکاتەوە.
ماوەی ٥٥ ڕۆژە کەسوکاری دوو گەریلای شەهید کە لەشەوی ٢٨ی ئابدا لە کەمینێکی هێزەکانی پەدەکەدا لە ناوچەی خەلیفان شەهید کراون داوای تەرمەکانیان دەکەنەوە و تا ئێستاش پەدەکە وەڵامیان ناداتەوە.
ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوەکانی شەهید تولهەڵدان ڕامان و سەردەم جودی کە سێ گەریلای دیکەشیان لەگەڵدا شەهیدبوون تا ئێستا تەرمەکانیان نازاندرێت لە کوێیە.
چین و توێژەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژانە سەردانی مانگرتوان و کەسوکاری شەهدیان دەکەنو پشتیوانیان دەکەنو لەگەڵیاندا دەمێنەوە و کردەوەکانی پەدەکە شەرمەزار دەکەن و داوای تەرمی ئەو شەهیدانە دەکەنەوە.
ئەمڕۆ لە ٥٥هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەدا ئەندامانی یەکێتی کرێکاران باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی مانگرتوانیان کرد و ڕایانگەیاند: هەرچەندە چین و توێژە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژانە پشتیوانی مانگرتوان دەکەن و داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئەو شەهیدانە دەکەنەوە بەڵام پەدەکە هیچ وەڵامێکیان ناداتەوە.
شێرۆشەڕۆ، هاوسەرۆکی یەکێتیەکە ڕایگەیاند: دەبێت پەدەکە دەست کەم پیلانگێڕی و هاوکاریانەی فاشیزمی تورک هەڵبگرێت و داخوازی خەڵکی ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا ئەوەیە کە ئەو هێزانە لە دژی فاشیزمی تورک بووەستنەوە.
داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باشوری کوردستان کرد کە دەست لەو جۆرە سیاسەتە بەردەن و دەستبدەنە دەستی براکانی خۆیان و لە پیلانەکانی فاشیزمی تورک هاوکار نەبن.
کەسوکاری ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای وکردستان لە ٥ی مانگی تشرینی یەکەمەوە لە دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان لە مانگرتندان و داوای تەرمی شەهیدەکانیان دەکەنەوە.
ها-غ