ئەمڕۆ گەنجان لە چەند شار و شارۆچکەیەک چالاکیی بۆ ئۆجالان دەکەن

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان بەدروشمی "ئاگری ئیمرالیی ئێوەش دەسووتێنێت" ڕێپێوان و گردبوونەوە بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕێکدەخەن.


ئەمڕۆ کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەربارەی دەربارەی دۆخی دوورگەی ئیمرالیی و چالاکییەکانیان بۆ زانینی بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ لە چەند شار و شارۆچکەیەک ڕێپێوان و گردبوونەوە ڕێکدەخەن، کات و شوێنی چالاکییەکانیش بەمشێوەیە دەبێت:

سلێمانی: کاتژمێر ٠٦:٣٠ ئێوارە، ڕێپێوانی بە مەشخەڵ لە بەردەم باخی گشتییەوە بۆ سەهۆڵەکە.

کەرکوک: کاتژمێر ٠٣:٣٠ لە بازاڕی پەنجا عەلی گردبوونەوە ئەنجامدەدرێت.

کەلار: کاتژمێر ٠٣:٣٠ لە بەردەم پارکی لەیلا قاسم.

سەیدسادق: کاتژمێر ٠٣:٠٣٠ لەسەر پردی ناو بازاڕ.

ئەو دوو ڕێکخراوە لە بەیاننامەکەشدا جەختیشیان کردووەتەوە، "ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە، لەمڕۆ بەدواوە تا زانینی دۆخی ڕێبەرەکەمان و سەردانیکردنی لەلایەن پارێزەران و خانەوادەیەکەوە، بەردەوام دەبین لە چالاکیی جۆراوجۆر".

لە لایەکی دیکەوە بڕیارە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ نوێنەراتی  هەدەپە  لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک  ڕێکبخات.

ب.ل