KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
22/06/2022 - 10:13:23 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

کەنەکە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ٢١ی کۆمیتەیی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی لە نۆ خاڵدا کۆکردەوە و بڵاویکردەوە.

دەقی ئەنجامنامەکە:

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ماوەیەک بوو کۆبوونەوە راستەوخۆکانی کۆمیتە بەڕێوە نەئەچوون. ئیدی بڕیارە کۆمیتە دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکانی ئەندام لە کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش، رۆژی 18.06.2022 کۆمیتە لە ناوەندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسل کۆبووەوە.

 بەپێی رۆژەڤی کۆبوونەوە، دۆخی سیاسیی کوردستان، بەتایبەتیش هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشوور و رۆژاوای کوردستان، هەروەها دوایین رووداوو گۆڕانکاریەکان لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوێست و کاریگەریی هێزە جیهانییەکان لە ناوچەکەدا، شەڕی روسیاو ئۆکرانیا و فراوانکردنی ناتۆ و هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا، بە بەرفراوانی باسکران. لە تەوەرێکی تردا پلانسازی بۆ کارو خەبات، بە تایبەتی سەبارەت بە سەدسالەی پەیمانی لۆزان، کرا.

لە ئەنجامی وتوێژەکاندا ئەم خاڵانای خوارەوە وەک ئەنجامنامە پەسەند کران:

  1. دەوڵەتی تورکیا دوژمنی سەرەکی گەلی کوردستانە. لەسەرانسەری کوردستاندا لەدژی خەڵکی کوردستان لە هێرشکردندایە. لە ناوچەکەشدا جڵەوکێشی دەولەتانی داگیرکەری کوردستانەو لە جیهانیشدا لەدژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە کارو چالاکیدایە. ئەو دەولەتە رۆژ بە رۆژ سنووری داگیرکارییەکانی لە باشووری کوردستان زێدەتر ئەکات. ئەو هێرش و داگیرکارییانە هەر لە دەڤەرەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشیندا نین، بەڵکو درێژبوونەتەوە بۆ باشیکە، شەنگاڵ، کەرکوک و مەخمورو هەتا چەمچەماڵ و کفری و کەلاری گرتۆتەوە. لەهەمان کاتدا رۆژانە پەلاماری رۆژاوای کوردستان ئەدات و خۆی بۆ داگیرکاریی زیاتر ئامادە ئەکات. ئامانجی دەوڵەتی تورکیا لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردستانە.

 

  1. رۆژێک پێش کۆبوونەوەی ئێمە، واتا لە 17.06.2022 دا هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە کەلار هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمۆبێلێک و جێگری هااوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری رۆژاوا، بەڕێز فەرهاد شبلی و ٤ کەسی دیکەیان شەهید کرد. کۆبوونەوە بە توندی ئەو پەلامارە شەرمەزار ئەکات و سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان و خانەوادەی ئەو پۆلە شەهیدە دەکات.

 

  1. دەوڵەتی تورکیا لەشەڕی دژی گەریلادا هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکرا و لە ناویشیاندا چەکی کیمیایی بەکاردێنێت. کۆبوونەوە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمایی و هەموو دەزگا نێودەولەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات، بێدەنگ نەبن و لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەڵوێست بنوێنن. هەروەها داوا لە هەموو هێز و دینامیکە کوردستانییەکان دەکات لەدژی ئەو هێرشانە لە ناوخۆ و دەرەوەی ولات هەڵوێست و کاردانەوەی توندتر پیشانبدەن.

 

  1. عێراق بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت. 9 مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕبووە، بەڵام تا ئێستا سەرۆککۆمار هەڵنەبژێردراوەو حکومەت دانەمەزراوە. پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک پێویست نین و ئاڵؤزن. دەستدرێژیەکانی تورکیا و ئێران ئاسیشی ناوچەکەیان خستۆتە مەترسییەوە. ناوچەدابڕوەکانی باشووری کوردستان لەژێر گوشار و هەڕەشەدان. لە زۆر ناوچە دیمۆگرافیای ناوچەکە دەگۆڕدرێت. پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان ناکۆکییەکانیان بخەنە لاوەو بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان یەکڕیز و تەبا بن.

 

  1. شەنگاڵ لە زۆر رووەوە لەژێر هەڕەشەدایە. پێوستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان خاوەندارێتی لەشەنگاڵ بکەن و بیپارێزن. پێویستە ناسنامەی ئێزدیاتی شەنگاڵ بپارێزریت. دیمۆگرافیا شەنگاڵ نەگۆڕدرێت و گەلی ناوچەکە خۆیان خۆیان بەڕیوەبەرن.

 

  1. گوشار و هێرشە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتی ئێران لەسەر گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن. رۆژانە کۆڵبەر دەکوژرێن و خەڵکانی سیاسی زیندانی دەکرێن. سیاسەتی بێدەنگکردنی خەڵک و تواندنەوە بەردەوامە. لەم ماوەیەدا لە ئەنجامی ناڕازەیەتی دەربڕیندا، لە کوردستان و سەرانسەری ئێراندا بە دەیان کەس گیراون. هەتا ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان 44 مامۆستا و 17 چالاکوانی مەدەنی گیراون و ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنەش هەر بەردەوامە. ئێمە ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی ئێران شەرمەزار دەکەین و پشتگیری لە خەباتی گەلی کوردستان و هێزە کوردستانییەکان دەکەین.

 

  1. پێویستە رۆژاوای کوردستان و هەموو باکورو رۆژەڵاتی سوریا بپارێزرێت و چەترێکی پاراستنی نێونەتەوەیی بۆ رۆژاوای کوردستان دەستەبەر بکرێت. بۆئەوەی رۆژاوای کوردستان لە دەستدرێژیەکانی تورکیا بپارێزرێت و ناوچەکە ئارام بێت، بۆئەوەی هەرێمێکی دژە فڕین بۆ رۆژاوای کوردستان جێبەجێ بکرێت، پێویست بە خەبات و تێکۆشانێکی جدیی هەیە. هەروەها دەبێ هەموو هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی رۆژاو بچنە دەرەوە. کۆچبەران بگەڕینەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و چەترێکی پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سنوور درووستبکرێت. پێویستە ئەم بابەتە لە هەموو چاوپێکەوتنە دیپلۆماسییەکاندا بابەتێکی سەرەکی بێت.

 

  1. دەوڵەتی تورکیا لە باکوری کوردستان بە هەموو شێوازێک هێرش دەکاتە سەر خەڵکی کوردستان. لەلایەک بە هەموو جۆرە چەکێک هێرش بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی دەکات، لە لایەکی ترەوە رۆژانە و دەستە دەستە سیاسەتوان و چالاکانی کورد دەگرێت و زیندانی دەکات. لەم رۆژای دواییدا بە تاوانبارکردنی بێ بنەما 16 رۆژنامەوانی کوردی لە شاری ئامەد دەستگیر کرد. بۆئەوەی ئەم دۆخە بە دنیا بناسێنرێت و لەبەرامبەر ئەم سیاسەتەی تورکیادا هەڵوێست پیشانبدرێت، کۆبوونەوە چەند ئەرکێکی بە خۆی سپارد.

 

  1. ئێمە وەک کۆمیتە داوا لە هەموو پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان دەکەین بەشداری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش ببن هەتا پێکەوە کاری دیپلۆماسیی کوردستانیی بکەین.

لە تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەدا زانیاری لەسەر ئەو کارو چالاکیانەی لە وەرزی رابردوودا کرابوون دران و هەڵسەنگێندارن. دواتر لەسەر کارو خەباتی وەرزی داهاتوو پێشنیاز و پلانسازیی کرا. هەمانکات لەسەر کارو چالاکی بە بۆنەی 99 و 100 ساڵەی پەیمانی لۆزانەوە وتووێژ و کراو پلانی کار دانرا.

کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان

برۆکسل 22.06.2022

ش.ف

دواتر

لە ئەفغانستان زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

پێشتر

کەشناسى: پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار

مەحمود عوسمان: دوورنیە پریشکى ناکۆکیەکانى بەغدا بگاتە هەرێم

مەحمود عوسمان: دوورنیە پریشکى ناکۆکیەکانى بەغدا بگاتە هەرێم

9 ئاب 2022
سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

9 ئاب 2022

لە ئەنجامى بۆردومانى دەوڵەتى تورک لە تل تەمر هاوڵاتیەک شەهیدبوو

ئاگرێكی گەورە لە باڵەكایەتی كەوتەوە و گومان دەكرێت بە مەبەست كرابێتەوە

ئەو کەسانەى ئاسنى تاوەرى کارەباکانى سنورى گەرمیانیان دەدزى دەستگیرکران

بەشێك لە خوێندنگەكانی سۆران مەترسی داڕوخانیان لەسەرە

پێشتر
کەشناسى: پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە

کەشناسى: پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

9 ئاب 2022

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ، وڵات شەهموس كایا، بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خەڵكی ئامەد و بەرپەرچدانەوەی دوژمن و  یادكردنەوەی جەماوەری...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke