ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلا ئاشکراکرا

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە لە شرناخ سەربازێک و چەولکیش کۆنتراگەریلایەک کوژران.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چەند چالاکییەکی گەریلاکان بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی خستەڕوو.

هەپەگە ڕایگەیاند: ٧ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لەسەر گردی شەرەفییەی سەربە شرناخ چالاکییەک بەقەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.

هەروەها ئاشکرایکردووە: ٥ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی شەو لەنزیک گوندی مەلکانی سەربە شارۆچکەی سانجاقی سەربە چەولک کۆنتراگەریلایەک بەناوی ئەحمەد نەبی لەلایەن گەریلاکانمانەوە سزادرا.

لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گردی شەڕی سەربە قەندیل لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد.

ش.ف