ئەنجامەكانی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان ڕاگەیەندرا

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی پرۆسەی دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی ڕاگەیاند و بەپێی ئەو ئەنجامە گۆڕانگاریی نەبووە.


شەوی ڕابردوو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەەنگەكانی ڕاگەیاند، كە زیاتر لە مانگێک بوو دەستیان بە ژماردنەوەی دەنگەكان كردبوو بە دەست.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بڵاوكراوەتەوە، كورسییەكان هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا نەكراوە و كورسی لایەنەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وەكو خۆیەتی.

لەسەر ئاستی عێراقیش ئەو گۆڕانكارییانەی ڕوویداوە لە پارێزگاكانی زیقار و نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار و بەغدا، تەنیا كاندیدە دەرچووەكان گۆڕانكارییان تێدا كراوە، ئەوەش هەر لە هەمان لیستن.

بە گوێرەی دوایین ئەنجام و ئەو خشتەیەی ئەو چەند پارێزگایەی لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بڵاوكراوەتەوە، لیستی ناوی كاندیدان لە چوارچێوەی حزب و هاوپەیمانێتییەكان، بەم شێوەیەیە:

هەولێر

  1. پارتی 8 كورسی
  2. یەكێتی 2 كورسی
  3. نەوەی نوێ 2 كورسی
  4. گۆڕان 1 كورسی
  5.  هاوپەیمانی 1 كورسی
  6.  كۆمەڵی ئیسلامی 1 كورسی

سلێمانی

  1. یەكێتی 8 كورسی
  2. گۆڕان 4 كورسی
  3.  نەوەی نوێ 2 كورسی
  4. كۆمەڵی ئیسلامی 1 كورسی
  5. پارتی 1 كورسی
  6. یەكگرتوو 1 كورسی
  7. هاوپەیمانی 1 كورسی

دهۆك

  1. پارتی 10 كورسی
  2. یەكگرتوو 1 كورسی
  3. هاوپەیمانی رافیدەین 1 كورسی

كەركووك

  1. یەكێتی 6 كورسی
  2. هاوپەیمانی عەرەبی 3 كورسی
  3. بەرەی توركمانی 3 كورسی

نەینەوا

  1. هاوپەیمانی نەسر 7 كورسی
  2. پارتی 6 كورسی
  3. هاوپەیمانیی نیشتمانی 4 كورسی
  4. نەینەوا ناسنامەمانە 3 كورسی
  5.  هاوپەیمانی فەتح 3 كورسی
  6.  هاوپەیمانی بڕیاری عێراق 3 كورسی
  7.  جەماوەری نیشتمانی 2 كورسی
  8. رێبازی دیموكراتی 1 كورسی
  9.  یەكێتی 1 كورسی
  10.  تەمەدوون 1 كورسی

 

....................

.............................

.............................

 

ك.ك