پێنجشەممە, 6 سبت 2018 – 14:11 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بڕیاری دامەزرانی ئەنجومەنی خۆەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کۆبوونەوەی ١٦ی تەموزی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتدا دەرکرابوو، ئەمڕۆ سەرئەنجام بە کۆبوونەوەیەک لە عەین عیسای سەربە کانتۆنی گرێسپی، بەڕەسمی دامەزرانەکەی ڕاگەیەندرا.
سیهام قەیرۆ، خەڵکی پێکهاتەکانی باکوری سوریا و فەرید عەتی، خەڵکی کۆبانێ وەک هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گشتیی خۆبەرێوبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵبژێردران.
هەروەها پێنج ئەندامی دیوانی گشتیی ئەنجومەنەکەش هەڵبژێردران.
س.ح