ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ئەنجومەنی عەشتار بە ڕاگەیەندراوێک، فشارەکانی سەر ‘تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان- تەڤگەری ئازادی، و دەستگیرکردنی ئەندامەکانی شەرمەزارکرد.
لە دەستپێکی ڕاگەیەندراوەکە، ٣٦ـەمین ساڵوەگەڕی جەژنی ڤەژین لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی سەر چیا پیرۆزکراوە و هاتووە: کاتێک سەیری دۆخەکە دەکەین و لە باشوری کوردستان دەڕوانین، هەڵویستی حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر تەڤگەری ئازادی و دەستگیرکردنی ئەندامەکانی جیاوەزییەکی لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورک نییە، ئەو فشارانە لەسەر تەڤگەری ئازادی شەرمەزار دەکەین و ئەم هەڵویستە لەجێی خۆیدا نابینین، لەکاتێکی وەها هەستیاردا، دوژمن دەیەوێت گەلی کورد لێک دوور بخاتەوە و ڕۆژ نییە گەنجێک شەهید نەکات، پێویستە یەکڕێزی گەلی کورد دروست بکەین و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا خاوەن هەڵویست بین، دەستگیرکردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادی، خەونەکانی فاشیستەکان بەدیناهێنێت.
لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی عەشتار هاتووە: وەک ژن لە هەر شوێنێک هێرش بێت، خۆمان دەکەینە قەڵغان و ڕێپێوانی ئازادی بەرەو سەرکەوتن دەبەین.
ب.ک