ئەنجومەنی فشار، دوای خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان، داواش دەکات، کە بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکان کاریگەیرییان هەبێت پێویستە بەردەوامی پێبدرێت و لەبەردەم بارەگای حزبەکاندا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، ئەنجومەنی فشار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بانگەوازیی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی کرد.
لە کۆنگرەکەدا دڵشاد بابانی، سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی فشار قسەی کرد و وتی: بانگەوازیی لەسەرجەم گروپ و دەستەکان دەکەین، پێکەوە کۆببنەوە و ناڕەزایەتیەکی گشتگیر ئەنجامبدەین، تا حکومەت ناچار بە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
داواشیان کرد، کە سەرجەم هاوڵاتیان و حزب و گروپەکان بێبە سەر خەت تا حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر دروستبکرێت، وتیشی: ئەوان لەگەڵ هەر خۆپیشاندانێک و ناڕەزایەتییەکدان، بەڵام دەبێت خۆپیشاندانەکان لە کات و شوێنێکدا ئەنجامبدرێن، کە کاریگەرییان هەبێت، چونکە ئەگەر خۆپیشاندانەکان لەبەردەم بارگای حزبەکاندا نەبێت و بەردەوامی تێدانەبێت ئەوا هیچ کاریگەرییەکی نابێت.
د.ع