یەكشەممە, 10 ماي 2020 – 14:03 ڕۆژنیوز – گەرمیان
https://youtu.be/zG9AR3QR5NA?t=2″>
ئەمڕۆ، لیژنەی نوسینەوەی پەیڕەوی لامەرکەزیەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەگەڵ سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی کەلار کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزییەت، هۆکاری سەردانەکەیان بۆ ئیدارەی گەرمیان، ڕوونکردەوە و وتی: ئێمە لەدرێژەی کار و چالاکیەکانماندا بڕیارمانداوە بۆ وەرگرتنی ڕاو سەرنجەکانیان سەردانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی بکەین، هەربۆ ئەومەبەستەش ئەمڕۆ سەردانی ئیدارەی گەرمیانمانکرد.
وتیشی، کۆبونەوەکەمان ئەنجامێکی باشی هەبووە و لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە سەرجەم ڕەخنە و سەرنج و پێشنیارەکان خرانەڕوو.
ئاماژەشی بەوەدا: دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان لەلایەن خەڵکی پسپۆڕ و لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگا، کۆتایی بەپرۆژەکە دەهێنین و دوای گەڵاڵەکردنی پرۆژەکە لەکۆبوونەوەیەکی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگادا دەنگ لەسەر پڕۆژەکە دەدرێت و دواتر پێشکەشی سەرۆکایەتی حکومەتدەکرێت.
ک.س