ئەندامێکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان کۆچى دوایى کرد

عەبدولرەحمان خەلیفە، ئەندامى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان- کەنەکە و کاندیدى ژمارە سێى هاوپەیمانى نیشتیمانى لەشارى کەرکوک لە هەڵبژاردنى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق،  کۆچى دوایى کرد.


بەیانى ئەمڕۆ، عەبدولرەحمان خەلیفە، کەسایەتییەکى دیارى شارى کەرکوک بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کرد.

عەبدولرەحمان خەلیفە، بەرپرسى پێشووى بەشى پەیوەندییە جەماوەرییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى عێراق بووە، هەروەها کاندیدى ژمارە ٣ى هاوپەیمانى نیشتیمانى بووە لە شارى کەرکوک بۆ هەڵبژاردنى پێشوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و ئەندامى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان-کەنەکە، بووە.

د.ع