چوؤرشەممە, 10 يون 2020 – 11:58 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەمروڵلا کاڵکان، ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و دەستگیریان کرد.
بەپێی زانیارییەکان کاتێک کاڵکان دەستگیرکراوە، ئەشکەنجە دراوە و سوکایەتی پێکراوە، هەروەها پۆلیسی تورک دەستیان خستووتە بیناقاقای ئەندامانی خانەوادەکەیی و وتیانە کە “ئێمە دەوڵەتین و بە خۆڕایی لێرە نین”.
پێشتر سزای سەر کاڵکان پەسەندکرابوو و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گواسترایەوە.
لە ناوچەی چنار، سوور و یەنیشەهیری ئامەدیش ڕۆژی سێشەممە هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٤ کەسیان دەستگیرکرد.
ک.س