ئەندامێکی کوردی کۆنسەی ناوەندیی پزیشکانی تورکیا دەستگیرکرا

دکتۆر خالیس یەرلیکایا، ئەندامی کۆنسەی ناوەندیی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا لە ئامەد دەستگیرکرا.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی دکتۆر خالیس یەرلیکایا و دەستگیریان کرد.

دکتۆر خالیس یەرلیکایا، ئەندامی کۆنسەی ناوەندیی یەکێتیی پزیشکانی تورکیایە و لە نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوە و پەروەردەی گازی یاشارگیلێ کاردەکات.

دکتۆر یەرلیکایا بە بەهانەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستگیرکراوە و ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد کراوە.

ب.ل