ئەوروپا داوا دەکات تورکیا هێزەکانی بکشێنێتەوە

یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای لە دەوڵەتی تورک کردووە کە بە تەواوەتی کۆتایی بە هێرشەکانی بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێنێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە.


دوێنێ یەکێتی ئەوروپا دوای دانیشتنی خۆی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە کاردانەوەی بەرامبەر ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و تورکیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکیتی ئەوروپادا هاتووە:"ڕێبەرانی ئەوروپا ئاگاداری ئەو ڕێککەوتننەن، داوا لە تورکیا دەکەین بە تەواوەتی کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکانی لە سوریا بێنێت و هێزەکانی لە سوریا بکشێتەوە".

هەروەها هاتووە: کردەوەکانی تورکیا بووەتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی قبوڵنەکراو، لاوازبوونی تێکۆشانی دژی داعش و دروستبوونی مەترسی لەسەر ئەوروپا.

س.ح