پێنجشەممە, 18 يون 2020 – 11:17 ڕۆژنیوز – برادۆست
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، لە دەڤەری سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆردوومانی کۆچەرییەکانیان کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهیدبوو، کە پیشەی پێشمەرگەیە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەریر بەخاکسپێردرا.
ئەو هاوڵاتییەی کە شەهیدبووە، خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆکە و ناوی عەباس مەغدید’ـە، و تەمەنی ٣٧ ساڵە، پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە’ێە، و دەوامیی لە فەرماندەیی سپیلک’بووە کە سەر بەیەکەی ٨٠ی هێزەکانی پێشمەرگەن.
ئەم پێشمەرگەیە دوای شەهیدبوونی لە شەوی ڕابردوو، ئەمڕۆ لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی سنووری شارەدێ’ی هەریر بەخاکسپێردرا.
سەرنج ڕاکێشە، بەرپرسانی پەدەکە و میدیاکانیان، هەواڵەکەیان وا بڵاوکردووەتەوە، کە عەباس مەغدید شوان بووە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریی و وێنانەی بە ڕۆژنیوز دراون، ئەم شەهیدە پێشمەرگەیە لە فەرماندەییەکی سەر بە هێزەکانی هەشتای پارتی.
س.ح