دوای ئەوەی گروپێک بە ناوی کۆمپانیاوە هەشت ئۆتۆمبێلی گرانبەهای هاوڵاتیانیان برد، کەمێک لەمەوبەر ئاسایش دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ ئاشکرا بوو کە باندێک لە شاری هەولێر وەک کۆمپانیا کاریان کردووە و هەشت ئۆتۆمبێلی گرانبەهای هاوڵاتیانیان بە ناوی دانانی (gps)وەرگرتووە و بردویانە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان ڕایانگەیاند: ئەو گروپە مۆڵەتی ئاسایش و فەرمەیتیان هەبووە، سکاڵامان تۆمار کردووە.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو هێزەكانیان بە هاوكاری پۆلیسی هەولێر، توانیان ئەو باندە دەستگیر بكەن، كە بەناوی دۆزینەوەی هەلی كار، ئۆتۆمبێلی هەشت هاوڵاتیان دزیبوو.
ئەو گروپە لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانە وا ڕێککەووتبوون کە بە موچەی مانگانە، خۆیان ئۆتۆمبێلەکان بەکاربهێنن، بەڵام پێش ئەوەی دەستبەکار بکەن وتویانە (gps) بۆ ئۆتۆمبێلەکان دادەنێین نابێت خۆتان ئامادەبن ، ئۆتۆمبێلەکانیان وەرگرتووە و ڕۆشتوون.
ها-غ